وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سه‌ردانێكیدا بۆ هیندستان، تووشی حاڵه‌تێكی شه‌رمه‌زاركه‌ر بوو كه ئه‌مه‌ش له ته‌واوی میدیاكاندا بڵاو كرایه‌وه.
له‌و گه‌شته‌یدا بۆ هیندستان، هیلاری كلینتن وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی كۆشكی جاهاج ماهای كرد، كه كۆشكێكی مێژوویییه و ده‌كه‌وێته شاری ماندۆ، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌یژه‌كانی ئه‌و كۆشكه زۆر كۆنن، كلینتن دوو جار قاچی ده‌خزێت و به په‌له پاسه‌وانه‌كانی ده‌یگرنه‌وه و له مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی ده‌یپارێزن.
ئه‌م ڤیدیۆیه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و میدیا جیهانییه‌كاندا ده‌نگی دایه‌وه:
هیلاری دیانا ڕۆدهام (هیلاری كلینتن) 26ی ئۆكتۆبه‌ری 1947 له شیكاگۆ له دایك بووه، خوێندنی له Yale Law School له ساڵی1973 ته‌واو كردووه و دواتر له به‌شی یاسا له زانكۆ درێژه به خوێندن ده‌دات و بڕوانامه‌ی دكتۆرای به‌ده‌ست هێناوه و وه‌ك راوێژكاری یاسایی له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا كاری كردووه، له ژیانی سیاسیی خۆیدا چه‌ند پۆستێكی جیاجیای هه‌بووه، له‌وانه: سیناتۆر، خانمی یه‌كه‌م و وه‌زیری ده‌ره‌وه.