گوته‌بێژی حكوومه‌تی ژاپۆن ڕای گه‌یاند، ده‌رگه‌یان واڵا كردووه تا كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه له نێوان كیم جۆنگ ئۆن سه‌رۆكی كۆریای باكور و شینزۆ ئابی سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن، ئه‌نجام بدرێ، بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی كه‌یسی ئه‌و هاووڵاتییه ژاپۆنییانه‌ی چه‌ند ساڵێك به‌ر له ئێسته له‌لایه‌ن پیۆنگیانگ ڕفێنراون.
بڕیاره له مانگی داهاتوو شینزۆ ئابی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ له واشنتن كۆ ببێته‌وه، پێش كۆبووه‌وه‌ی تره‌مپ و سه‌رۆك كیم ئه‌نجام بدرێ، هه‌روه‌ها پێش كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كۆریای باكور و باشوور له مانگی نیسان.
تۆكیۆ ترسی ونبوونی كه‌یسی رفێنراوه‌كانی هه‌بوو به هۆی دۆخی كۆریای باكور له باره‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی.
ئاژانسی "
ڕۆیته‌رز" له زاری وه‌زیری كاروباری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ژاپۆن یوشیهید سوگا ئاشكرای كرد، كه گرنگه هاوئاهه‌نگی هه‌بێت له نێوان كۆبوونه‌وه‌كانی ژاپۆن و ئه‌مه‌ریكا و كوریای باشوور، پێش كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی كۆریای باكور و باشوور.
دوای كۆبوونه‌وه سێ قۆڵییه‌كه‌ی هه‌رسێ وڵات، گفتوگۆ له‌باره‌ی كه‌یسی ڕفێنراوه‌كانی ژاپۆن و به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی پیۆنگیانگ ده‌كرێت.
ڕۆژی سێشه‌م سه‌رچاوه‌یه‌كی حكوومه‌ت ڕای گه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان ئابی سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن و كیم جۆنگ ئۆن سه‌رۆكی كۆریای باكور ده‌كرێت، به بێ روونكردنه‌وه‌ی زیاتر و ناوهێنانی سه‌رچاوه‌كه.
ئابی ته‌مه‌ن 63 ساڵ ڕای گه‌یاند، هه‌موو كارێك ده‌كات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی 13 رفێنراوه‌كه‌ی ژاپۆن، كه كۆریای باكور ددانی به رفاندنیان داناوه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پیۆنگ یانگ، پێنچ له رفێنراوه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌كانیان و هه‌شته‌كه‌ی تر مردوون.
وشه/ په‌یام محه‌مه‌د