هاووڵاتییه‌كی سه‌نته‌ری شارۆكه‌ی ئاكرێ سه‌ر به پارێزگای دهۆك، كه‌مێك پێش ئێسته چوار منداڵی خۆی سووتاند و سیانیان ته‌ندروستییان سه‌خت و ناجێگره.
"سه‌باح زوهێر زێباری" له راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستی ئاكرێ به "وشه"ی راگه‌یاند، "ئه‌و پیاوه نه‌خۆشیی ده‌روونی هه‌بووه، بۆیه به بێ ئاگایی و بێ ئامانج ئه‌م منداڵانه‌ی سووتاندووه".
ئه‌م منداڵانه ئێسته ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ئاكرێ كراون، به پێی پێویست چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت، به‌ڵام پزیشكه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه سێ له منداڵه‌كان ته‌ندروستییان ناجێگیره و له بارودۆخێكی خراپدان.
منداڵه‌كان ته‌مه‌نیان له نێوان هه‌شت بۆ 10 ساڵه، هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی كچ و كوڕیان تێدایه، به پێی بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه، ئه‌و پیاوه له لایه‌ن پۆلیسی شارۆكه‌ی ئاكرێوه گیراوه.
ئاكرێ ، نه‌وزاد هلۆری