هەواڵێكی خۆش بۆ ئەوانەی قژیان دەوەرێت

:: PM:03:12:14/03/2018 ‌

ڕۆنی كونجی بەكارهێنەرێكی زۆری هەیە و زۆر سوودی تەندروستی بە قژ و پێست دەگەیەنێت، ئەمەش بەهۆی دەوڵەمەندی بە كانزای جۆراوجۆر و ڤیتامین و بەهای خۆراكی پێویست بۆ قژ و پێست، سووڕی خوێن چالاك دەكات و یارمەتی گەشەكردنی قژ و ڕێگری لە وەرینی دەكات، هەروەها پێست سپی و پاك دەكاتەوە.

قژت بە جوانی بشۆ و سەری پەنجەكانت بە زەیتی كونجی تەڕ بكە و پێستی سەری پێ بشێلە، ئەمە یارمەتی چالاكبوونی سوڕی خوێن لە پێستی سەر دەدا، واتە خۆراكی پێویست بۆ ڕەگی قژ دابین دەكات، گرنگە زەیتی كونجی بە درێژایی شەو بە سەرتەوە بمێنێتەوە و بەیانیش تەنیا بە ئاو بیشۆن، زۆر مانەوەی دەبێتە هۆی ئەوەی پێستی سەر بە تەواوی ڕۆنەكە هەڵبمژێ و بۆماوەیەكی زۆر سوڕی خوێن چالاك دەهێڵێتەوە، پێویستە هەفتەی دووجار ئەو حاڵەتە دووبارە بكەنەوە.

بە چالاكبوونی سووڕی خوێن، ڕەگی تاڵەكانی قژ دەبووژێنەوە و بە تەواوی كارا دەبن، گەشە دەكەن و وەرینی قژ دەوەستێنن و كۆتایی بە كەچەڵبوونیش لە پیاوان بە تایبەتی دەهێنن.




وشە - ئاوات ئازاد