سه‌ركرده‌ى میلیشاكانى سووریا له عه‌فرین به رۆیته‌رزى راگه‌یاندووه، هێزه‌كانى ئه‌وان له چه‌ند ناوه‌ندێكى سوپاى توركیایان داوه و زیانێكى زۆریان به‌ر هێزه‌كان گه‌یاندووه.
به‌پێى هه‌واڵێك كه ئه‌مڕۆ له ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاوكراوه‌ته‌وه، سه‌ركرده‌ى هێزه میلیشاكانى سه‌ر به به‌شار ئه‌سه‌د له عه‌فرین به رۆیته‌رزى راگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ هێزه‌كانیان چه‌ند شوێنێكى سوپاى توركیان بۆردمان كردووه.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى هێزه‌كه‌ى ئه‌سه‌د گوتوویه‌تى، له هێزه میلییه‌كان چه‌ندان رۆكێتیان به‌كارهێناوه بۆ لێدانى هێزه‌كانى توركیا له شارۆكه‌ى مارعى باشوورى حه‌له‌ب.
ئه‌و هێزانه‌ى سه‌ر به رژێمى ئه‌سه‌د كه به هێزه میلییه‌كه‌ى سووریا ناسراوه، له مانگى رابردوو گه‌یشته عه‌فرین بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ شه‌ڕڤانان به‌ره‌نگارى هێزه‌كانى توركیا ببنه‌وه.
دوێنێ هێزه‌كه‌ى سووریا له نزیك عه‌فرین له لایه‌ن فڕۆكه‌كانى توركیاوه كرانه ئامانج و پێنج كه‌سیان لێ كوژرا، ئه‌مڕۆش وه‌ك به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و زه‌بره‌ى توركیا، هێزه‌كانى ئه‌سه‌د بۆردمانى ئه‌و شوێنانه‌ى سووریا ده‌كه‌ن كه هێزه‌كانى توركیاى لێ ئاماده‌ن.
توركیا زیاتر له 50 رۆژه ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازى بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌ست پێ كردووه، جیا له ئاواره‌بوون، به سه‌دان خه‌ڵكى سڤیل له ئه‌نجامى ئه‌و ئۆپراسیۆنه گیانیان له ده‌ست داوه.