ئەو خۆراكانە لەش لە نەخۆشی دەپارێزن

:: PM:03:28:14/03/2018 ‌

تەندروستی كەسێك پێوەندی بەو خۆراكانەوەیە كە دەیخوات، چونكە پێویستە بزانرێت چ شتێك بخۆیت و بخۆیتەوە، بۆ ئەوەی زیان بە تەندروستیت نەگەیەنێت، ئەو خۆراكانەی كە دەیان خۆین بە شێوەیەكی خێرا كار لە گەدە دەكەن، هەندێك كات خواردنی خۆراك سوودێكی زۆر بە لەش دەگەیەنێت، بەڵام هەندێك خۆراك هەن كە زۆر خواردنیان كار لە تەندروستی لەش دەكەن و زیانی زۆری پێ دەگەیەنن، لە خوارەوە بەشێك لەو خۆراكانەتان پێ دەناسێنین كە لەش لە نەخۆشی دەپارێزن و سوودی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە.

یەكەم: سركەی سێو، سركەی سێو سوودێكی زۆری بۆ باشتركردنی سیستەمی هەرس هەیە، دەتوانرێت لەبری ئاوی لیمۆ بەكاربهێنرێت وەكو خواردنەوەیەكی ئەلكالیزینگ، دەتوانرێت لە دروستكردنی زەڵاتەدا بەكاربهێنرێت یان تێكەڵی هەندێك گژوگیا و سەوزە بكرێت لەگەڵ زەیتی زەیتوون و خوێی دەریای.

دووەم: مۆز، سوودێكی زۆری هەیە بۆ فشاری دەروونی، بەتایبەتی گرنگە بۆ ئەو كەسانەی كە گرنگی بەجوانكردنی لەشیان دەدەن، چونكە مۆز بڕی 14 گرام شەكری تێدایە، لەگەڵ 105 كالۆری بڕی %30 ڤیتامین B6 بەلەش دەدات .

سێیەم:كێوی، میوەیەكی بچووكە و بڕێكی زۆر ڤیتامین C تێدایە، لەگەڵ بڕێكی زۆر لە ڕیشاڵ لەو ڕیشاڵە زیاترە كە لە سێودا هەیە، دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم،  لەگەڵ چەندان ڤیتامین و كانزای گرنگ، كە دڵ دەپارێزن لە جەڵتە، نەخۆشییەكانی دڵ، نەخۆشی كۆئەندامی سی و شێرپەنجە.

چوارەم: پەتاتە، سەوزەیەكی زۆر گرنگە بۆ لەش و بڕێكی زۆر ئاسن دەكاتە خوێنەوە و یارمەتی كەمكردنەوەی گرژی و ژانەسەر دەدات و ئاستی هۆرمۆنی سیرۆتۆنین ڕێك دەخات و پارێزگاری لە مانەوەی پرۆتینی لەش دەكات، بەهۆی بوونی بڕێكی كەم لە چەوری كە ڕێژەكەی تەنیا دوو گرامە.

پێنجەم: هەنگوین، بەپێی توێژینەوە پزیشكییەكان هەنگوین بە زێری شل ناسراوە، چونكە دەرمانێكی باشە بۆ لەش و پێست، پڕە لە پێكهاتەی خۆراكی گرنگ و  چەندان دژە ئۆكسیدی تایبەت لە هەنگویندا دۆزراوەتەوە وەكو پینۆسمبرین، پینۆسترۆبین،چریسین كە زۆر گرنگن بۆ لەش. 



وشە - ئاوات ئازاد