ژنان هەمیشە هەوڵ دەدەن پارێزگاری لە تەندروستی كێشی لەشیان بكەن ئەویش بەخواردنی خۆراكی تەندروست و جەستەیەكی چالاك، خواردنی ئەو خۆراكانەی كە گرنگن بۆ لەش و پێكهاتەی خۆراكی گرنگیان تێدایە كە كێشە تەندروستیەكان چارەسەر دەكەن، بۆ ئەوەی پارێزگاری لە تەندروستی لەشت بكەیت و تەندروست بمێنیتەوە
پێویستە ئەم ڤیتامینانە لە خۆراكی رۆژانەدا هەبن.
یەكەم: ڤیتامین A ، ئەم ڤیتامینە دژەئۆكسیدێكی گرنگە بۆ پێست و ئێسك، ددان، خانە و شانەكانی لەش، ڤیتامین A مەترسییەكانی چەندان نەخۆشی كەم دەكاتەوە زیاتر لە كولەكە، قەیسی، برۆكلی، بیبەری سوور، دانەوێڵە، سپێناخ و كەلەرمدا هەن.
دووەم: ڤیتامین B2، ئەم ڤیتامینە هەروەها ناسراوە بە ریبۆفلاڤین، تاكە ڤیتامینە كە لە سیر و هێلكەدا هەیە گرنگە بۆ میتابۆلیزمی لەش، تەندروستی لەش و لایەنی دەروونی باشتر دەكات، كەمی ئەم ڤیتامینە لە لەشدا هەستی پیاچوونی شتێكی تیژ بە پێیەكان دروست دەكات و سیستەمی بەرگری بەهێز دەكات و ئاستی وزە بەهێز دەكات، بەمەش چەندان گرفتی تەندروستی جۆراوجۆر چارەسەر دەكات وەكو ئازاری قوورگ، وشكی قژ، برینی دەم و قڵیشانی لێو، ئەو خۆراكانەی كە دەوڵەمەندن بەم ڤیتامینە بریتین لە باوی، ماسی، شیر، كوارگ، گۆشت، سەوزە، دانەوێڵە.
سێیەم:ڤیتامین B6، سیستەمی بەرگری بەهێز دەكات، یارمەتی لەش لە بەرهەمهێنانی هۆرمۆنەكان دەدات و ڕێگە لە بیرچوونەوە دەگرێت، لەگەڵ نەخۆشی دڵ و خەمۆكی دەجەنگێ و ئاستی شەكری خوێن رێك دەخات، كەمبوونەوەی ئەم ڤیتامینە كەمخوێنی دروست دەكات، ئەو خۆراكانەی كە ئەم ڤیتامینەیان تێدایە وەكو ماسی، مۆز، گۆشت، دانەوێڵە، پاقلە، ئاڤۆگادۆ.
چوارەم: ڤیتامین B9،ئەم ڤیتامینە بەترشی فۆلیك ناسراوە بەسوودە بۆ رێكخستنەوەی فشاری خوێن، ڕێگە لە خەمۆكی دەگرێت، تەندروستی مێشك و كاری خانەكان باشتر دەكات، نەبوونی ئەم ڤیتامینە كار لە كۆرپەلە دەكات، زیاتر لە شەربەتی پرتەقاڵ، دانەوێڵە، پاقلەمەنیەكاندا هەیە.
پێنجەم:ڤیتامین C، ڕۆڵێكی گرنگ دەبینێت بۆ سیستەمی بەرگری و ڕێگە لە هەوكردنی لەش دەگرێت كە دەبنە هۆی چەندان نەخۆشی جۆراوجۆر، بەتایبەتی لە میوە ترشەكان، تەماتە، بیبەر، تووی فەرەنگی پەتاتەدا هەیە.