چێڵسی 135 ملیۆن یۆرۆی بۆ ئەسینسیۆ ئامادە كردووە

:: PM:04:26:14/03/2018 ‌

یانەی چێڵسی ئینگلیزی پلانی داڕشتووە لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا گرێبەست لەگەڵ ماركۆ ئەسینسیۆی هێرشبەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ئیمزا بكات.

رۆژنامەی (دۆن باڵۆن)ی ئیسپانی بڵاوی كردەوە: یانەی چێڵسی بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ ئەسینسیۆ بڕی 135 ملیۆن یۆرۆی ئامادە كردووە و هاوینی داهاتوو بەڕژدی دێتە نێو ركابەرییەكان بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ ئەو ئەستێرە لاوەی یانەی ریال مەدرید.

ئەم هەوڵانە لە كاتێكدایە كە یانەی چێڵسی باش دەزانێ فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریال مەدرید لە هەوڵی كۆكردنەوەی پارەیە بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوو گرێبەستی نیمار دا سیلڤای ئەستێرەی بەڕازیلی و یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی بەدەست بێنێ.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م