رانج رۆڤه‌ری نوێ هه‌موو سنووره‌كانی تێپه‌ڕاند

:: PM:09:23:14/03/2018 ‌

یه‌كێك له‌ ئۆتۆمبێله‌ به‌هێز و به‌تواناكانی دنیا رانج رۆڤه‌ره‌، هه‌روه‌ها كۆمپانیاكه‌ی له‌ ساڵی 2018 دا نوێتری جۆری ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ی خسته‌ بازاره‌كانه‌وه‌ كه‌ هه‌موو سنووره‌كانی تێپه‌ڕاند.

به‌پێی هه‌واڵیك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی "thecarconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و باس له‌ نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای لاند رۆڤه‌ر ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای لاند رۆڤه‌ر له‌ ساڵی 2018 دا ئۆتۆمبێلێكی نوێ جۆری رانج رۆڤه‌ری"Range Rover" مۆدێل به‌رزی دروست كرد، كه‌ بووه‌ته‌ جێی سه‌رنجی كڕیارانی ئۆتۆمبێله‌كانی رانج، ئه‌م كۆمپانیایه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی زۆر به‌شێوازێكی به‌هێز و پته‌ دیزاین كردووه‌ كه‌ خه‌ڵكی ده‌ڵێت ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ نوێیه‌ جێگای سه‌رنجه‌ لامان.

له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ كۆمپانیاكه‌ ده‌ڵێت، ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌یه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه‌ دروست كراوه‌ و دیزاینێكی سه‌رنجراكێش و به‌هێزیان بۆ داناوه‌، جگه‌ له‌وه‌یش ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ هێزێكی زۆری هه‌یه‌ و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره‌ كه‌ هێزه‌كانی ده‌گاته‌ هێزی 380 ئه‌سپ و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 3.5 لیترییه‌ و شه‌ش پستۆنه‌.

ئه‌وه‌یش روون كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ خاوه‌ن شه‌ش گێره‌ و شه‌ش پستۆنه‌ و زۆر پته‌و و به‌هێزه‌‌، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی نرخه‌كه‌یشی كۆمپانیاكه‌ ده‌ڵێت، نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ ده‌گاته‌ 49 هه‌زار و 900 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.












وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان