شەربەتی میوەی سروشتییەكان رێگەییەكی بەهێز و یەكلاكەرەوەن بۆ بەدەستهێنانی پێكهاتەی خۆراكی زۆر گرنگ كە بڕێك لە شەكر و ڤیتامینی سوودبەخشی تێدایە جەستەی مرۆڤ پێویستی زۆری پێیەتی، گرنگە زۆر دڵنیا بن لە تازەیی و كۆن نەبوونی ئەو میوانەی بۆ دروستكردنی شەربەتی میوەی سروشتی كەڵكی لێ وەردەگرن، بۆ خواردنەوەی شەربەتی میوە سروشتییەكان 500 كالۆری بەكاردەهێنن و ئەو شەربەتە سروشتییانە بە تەواوی ژەهر و چەوری لە جەستەی مرۆڤ پاك دەكاتەوە.
پزیشكان دەڵێن، بەسوودترین و باشترین شەربەتی میوەی سروشتی بریتین لە شەربەتەكانی، (تووترك، قۆخ، ترێ)، (هەرمێ و سێویان شووتی و سێو) هەروەها شەربەتی (پرتەقاڵ و لیمۆی هندی) و شەربەتی ( سێو و ئەنەناس و هەرمێ).
گرنگترین شەربەتەكانیش كە لە سەوزەوات پێك دێن بریتین لە شەربەتی
یەكەم: خەیار ، مەعدەنووس، كەرەوز، زەنجەفیل.
دووەم: شەربەتی كەرەووز، تەماتە، شبیت، سپێناخ.
سێیەم: سپێناخ، زەنجەفیل، بیبەری سوور، تەماتە، سیر.
چوارەم: شەربەتی لیمۆ، شبیت، كەلەرم، سپێناخ.
پێنجەم: شەربەتی كەرەووز، سیر، ریحانی شیرین، تەماتە.
ئەمانەی لە خوارەوەش باسی دەكەین، بە بڕوای پزیشكان باشترین تێكەڵەی شەربەتی سروشتین:
یەكەم: سێوی سەوز، كالی، نەعنا، خەیار، شاتوو.
دووەم: تووترك، خەیار، كەلەرم، نەعنا.
سێیەم: شووتی، ئەنەناس، مانگۆ، بیبەری پرتەقاڵی.
چوارەم: ئەنەناس، سپێناخ، شووتی، بیبەری سوور، پرتەقاڵ.
پێنجەم: پرتەقاڵ، زەنجەفیل، لیمۆی سەوز.
تێكەڵی سەوزە و شەربەتی میوە یەكجار بەسوودن بەرزترین پێكهاتەی خۆراك لەخۆ دەگرێت و سوودی تەندروستی سەرسامكەر دەستەبەر دەكات، بۆ نموونە : مەعدەنووس هەروەك دەرمانی میزكردن دادەنرێت كە لەش لە ژەهر و بەكتریا پاك دەكاتەوە.
سەرەڕای ئەوەش، شووتی شلەی تفتی تێدایە كە ترش دەوەستێنێت و گورچیلەكان خاوێن دەكاتەوە، بەم جۆرە هەموو لەش پاك دەكاتەوە، دەتوانیت شەربەتی خەیار و شووتی و زەنجەفیل ئامادە بكەیت وەكو گیراوەیەك بۆ دابەزاندنی كێشی لەش، ئەم شەربەتە سروشتییە وات لێ دەكات كە بڕێكی كەمتر خۆراك بخۆیت و كالۆری پێویست بۆ جوڵە و چالاكییەكانت دابین بكەیت، لەگەڵ ئەوەش خۆراك بۆ لەش دابین دەكات. لە لایەكی ترەوە ئەو شەربەتانەی كە لە دەرەوە دەیكڕین پڕن لە مادەی دەستكرد و بڕێكی زۆر لە شەكر و ڕەنگ و تامی تێ دەكرێت تا لە شەربەتی سروشی بچێت. بەڵام ئەو شەربەتەی كە تۆ لە ماڵەوە ئامادەی دەكەیت زۆر سروشتییە و پڕە لە پێكهاتەی خۆراكی زۆر گرنگ بۆ تەندروستی و جەستەی مرۆڤ.
سەرچاوە/Get Holistic Health