هه‌موو ساڵێك له مانگی ئادار/مارس كه ساڵوه‌گه‌ڕی له‌دایكبوون و كۆچی دوایی مسته‌فا بارزانی رابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردی تێده‌كه‌وێ، سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانى كوردستان له ئاین و نه‌ته‌وه‌ى جیاواز و زۆر دیپلۆماتكاری بیانی و كوردى پارچه‌كانى تری كوردستان، سه‌ردانى مه‌زارى نه‌مران له بارزان ده‌كه‌ن. خه‌ڵات بارزانی نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانى له‌سه‌ر مه‌زاره‌كه كه پێشوازی میوان ده‌كات، رای ده‌گه‌یه‌نێ كه بارزانى نه‌مر موڵكى پارتى به ته‌نیا نییه.
خه‌ڵات بارزانى له گوندى بارزان به"وشه"ى راگه‌یاند كه مه‌لا مسته‌فا بارزانى وه‌ك كاره‌كته‌رێكى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى و قاره‌مان، سه‌ركێشى به‌شێك له شۆڕشه كوردییه‌كانى باشوورى كوردستانی كردووه و دامه‌زرێنه‌رى بزاڤى رزگاریخوازى كوردستانه، بۆیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ى حزبیى پێوه ناكرێت.
به‌گوته‌ی خه‌ڵات، له ماوه‌ى 10 رۆژی مانگی ئاداردا زیاتر له 100 هه‌زار كه‌س له سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانى گه‌لى كوردستان له هه‌ر چوار پارچه‌كه و به‌شێك له وڵات و گه‌لانى دنیا، سه‌ردانى مه‌زارى نه‌مرانیان له گوندى بارزان كردووه. ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا كه "ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی بارزانی ده‌كه‌ن بێجگه له‌وه‌ى په‌یمان و سۆز بۆ رێبازه‌كه‌ی دووپات ده‌كه‌نه‌وه، هاوكات بارزانى به سیمبۆلى خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یى ده‌ناسێنن كه له رابردوودا خزمه‌تێكى زۆری دۆزى گه‌لى كوردستانی به‌بێ جیاوازى ره‌گه‌ز و ئاین و زمان و ئایدولۆجیا له هه‌موو كوردستان به تایبه‌تى له باشوورى كوردستان كردووه".
له بارزان و له‌سه‌ر مه‌زارى نه‌مران، رۆژانه ده‌یبه‌ت و دیدارى تایبه‌ت له بوارى هزر و شیكردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ى بارزانى نه‌مر له رووى ئابوورى و سیاسى و شۆڕشگێڕى و نه‌ته‌وه‌یى ته‌نانه‌ت ژینگه‌یى، به ئاماده‌بووان پێشكه‌ش ده‌كرێت و سه‌ركرده و مامۆستایانى زانكۆ و كه‌سانى تایبه‌تمه‌ند و پسپۆڕ گفتوگۆی ئه‌و ته‌وه‌رانه ده‌كه‌ن. دواتر هه‌موو بۆچوونه‌كان به شێوه‌ی نامیلكه و كتێب ده‌گه‌یه‌نرێت به هاووڵاتییانى هه‌موو ناوچه و پارچه‌كانى كوردستان. خه‌ڵات بارزانی گوتی "له‌و هه‌موو دیدار و گفتوگۆیانه‌دا به تێر و ته‌سه‌لی و ئه‌كادیمى، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ رێبازى بارزانى نه‌مر ده‌كرێت، له كاتێكدا بارزانى به‌شێوه‌یه‌كى كردارى له شاخ و شار پێڕه‌وى كردوون و بوون به كولتوور بۆ نه‌ته‌وه و شوێنكه‌وتووانی رێبازه‌كه‌ی".
نوێنه‌رى بارزانى له‌سه‌ر مه‌زارى نه‌مران، ورده‌كاریی زیاتری خسته ڕوو له‌باره‌ی ئه‌و پێشوازییه‌ی له‌و جه‌ماوه‌ره زۆره ده‌كه‌ن و گوتی، "له گوندى بارزان رۆژانه به‌شێوه‌یه‌كى رێك‌وپێك پێشوازى له هاووڵاتییانى كورد و گه‌لانى دنیا ده‌كه‌ن".
ئه‌وه‌یشی روون كرده‌وه كه وێڕاى ئه‌وه‌ی هیچ بڕیارێكى فه‌رمى له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانى و سه‌ركردایه‌تیى پارتى و حكوومه‌ت نییه كه له‌سه‌ر مه‌زارى نه‌مران پێشوازى له هاووڵاتییان و سه‌ردانكه‌رانى مه‌زارى نه‌مران بكرێت، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه هاووڵاتییان وه‌فادارن بۆ بارزانی، ئێمه‌یش پێشوازییان ده‌كه‌ین، چونكه به‌شێكى زۆرى سه‌ردانكه‌ران ده‌یانه‌وێت فكرى بارزانى وه‌ربگرن و به‌شێكیش ده‌یانه‌وێت به‌شدارى دیدار و ده‌یبه‌یت بن و به‌شێكیش ده‌یانه‌وێت له نزیكه‌وه گۆڕى بارزانى نه‌مر ببینن، هه‌یشیانه ده‌یه‌وێت هونه‌رى خۆیان پێشانى هاووڵاتییانى كوردستان بده‌ن به كردنه‌وه‌ى پێشانگه‌ى شێوه‌كارى و فۆتۆ و پێشانگه‌ى كتێب و كه‌ره‌سته‌ی كولتووریی".
"بۆ هیچ كه‌س و لایه‌نێك نییه له‌سه‌ر مه‌زارى نه‌مران بانگه‌شه‌ى حزبایه‌تى بكات و بارزانى موڵكى كوردستانه و هه‌ر به موڵكى كوردستان ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی پارتى زیاتر له هه‌موو حزبێك پێڕه‌وى رێبازه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، به‌شێك له خه‌ڵك و لایه‌نه سیاسییه‌كان وا بیر ده‌كه‌نه‌وه كه بارزانى نه‌مر موڵكى پارتییه.
وشه/ بارزان- نه‌وزاد هلۆرى