به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری لاوازی نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سوور ده‌بێ، له هه‌ولێر و كه‌ركووك ئاسمان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێ، له‌گه‌ڵ زیادبوونی خێرایی با، له سلێمانی و دهۆك ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ له هه‌ندێ كات بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێ، ئه‌گه‌ری نمه‌باران له ناوچه جیا جیاكان هه‌یه، له‌گه‌ڵ زیادبوونی خێرایی با، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 27 پله و نزمترین پله‌ش 11 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌وره‌ها سبه‌ی هه‌ینی،نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سوور و نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی ڕوو له كوردستان ده‌كه‌ن، له هه‌ولێر ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێ و هه‌ندێ كات بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێ، باران بارین له كاته‌كانی ئێواره ده‌ست پێ ده‌كات و هه‌وره تریشقه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌بێ، هاوكات تۆز و خۆڵ له هه‌ندێ ناوچه بوونی ده‌بێ، له سلێمانی ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێ و باران ده‌باری و هه‌وره تریشقه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌بێ، له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆز و خۆڵ له هه‌ندێ ناوچه، له دهۆك ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێ، باران ده‌باری و هه‌وره تریشقه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌بێ، له ناوچه شاخاوییه‌كان لێزمه باران ده‌بێ، له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆز و خۆڵێكی سووك، له كه‌ركووك ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێ، هه‌ندێ كات بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێ و نمه‌باران ده‌بێ و هه‌وره تریشقه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌بێ، له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆز و خۆڵ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 24 پله و نزمترین پله‌ش نۆ پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.