فڕۆكه‌وانێكی ئه‌مه‌ریكی، له ئاسمانه‌وه ڤیدیۆی دیمه‌نی ڕاكردنی بوونه‌وه‌رێكی سه‌یری گرتووه كه تا ئێسته هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌وه ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.
ئه‌و فڕۆكه‌وانه ئه‌مه‌ریكییه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕاپۆرتێكی زانستی بۆ هێزی ژێرده‌ریایی ئه‌مه‌ریكی تۆمار بكات، له سه‌رووی زه‌ریای ئه‌تڵه‌سییه‌وه ڤیدیۆیه‌كی تۆمار كردووه، تێیدا بوونه‌وه‌رێكی سه‌یر ده‌رده‌كه‌وێت كه به خێرایییه‌كی بێوێنه له ژێر زهریاكهوه ده‌ڕوات.
به پێی ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی ماڵپه‌ڕی ده‌یلی مه‌یل بڵاوی كردووه‌ته‌وه، فڕۆكه‌وانه‌كه به فڕۆكه‌ی ئێف 16 خه‌ریكی تۆماركردنی دیمه‌نه سهیرهكهیه، له دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆكه خه‌ڵكێكی زۆر بڵاویان كردووه‌ته‌وه، زۆربه‌ی خه‌ڵك به شتێكی نامۆ و سه‌یری داده‌نێن.