شەربەتێك ئازاری قاچ و بڕبڕەی پشت لەناو دەبات

:: PM:01:43:15/03/2018 ‌

ئازاری جومگەكان یان قاچ و بڕبڕەی پشت تووشی زۆرێك لە ئێمە دەبێت، بەڵام بەم دوایانە جۆرە شەربەتێك دۆزراوەتەوە، چارەسەری ئەم جۆرە ئازارانە دەكات، بەهۆی بوونی ئەو پێكهاتە سروشتیانەی كە تێیدان جەستە دەحەسێننەوە، وا دەكات چیتر پێویستتان بە بەكارهێنانی ئازارشكێن نەبێت.

ئەم پێكهاتە سروشتیانە بڕێكی زۆر خۆراكی خاوی تێدایە پڕن لە ئاوێتەی دژەئۆكسید، دژە هەوكردن و كپ كردنەوەی ئازارەكانی لەش، ئەم شەربەتە پڕە لەو پێكهاتانەی كە یارمەتی چارەسەركردنی نەخۆشی دەدەن وەكو زەردەچەو، زەنجەفیل، ئەنەناس، لەكاتی خواردنەوەی ئەم شەربەتەدا هەوكردن و نەخۆشییەكانی ریخۆڵە و  كێشەكانی پێست چارەسەر دەكات، وەكو زیپكە، نەخۆشی جیوب، هەوكردنی جومگە، سەدەف، شێرپەنجە و چەندان نەخۆشی تر.

زەردەچەو تایبەتمەندی كەمكردنەوەی هەوكرنی هەیە لە لەشدا، هەروەها زەنجەفیل پڕە لە ماددەی گرنگ كە ڕێگە لە نەخۆشییەكانی پرۆستاگلاندین دەگرێت.

پێكهاتەكانی شەربەتەكە بریتین لە پرتەقاڵێكی پاككراو، دوو كوپ شەربەتی ئەنەناس، دوو دەسك كەرەووز، دوو هەرمێ و یەك لیمۆی پاككراو، زەنجەفیلێك،  دوو پارچەی بچووك و تازەی زەردەچەو. بە خەڵاتەیەكی كارەبایی هەموو پێكهاتەكان تێكەڵ بكە تا دەبێت بە شەربەتێك و دواتر بیخۆرەوە، بەمشێوەیە هەرچی ئازاری لەش هەیە لەناوی دەبات.



وشە - ئاوات ئازاد