چین وەبەرهێنان له‌‌ یورانیۆمی رووسیا دەكات

:: PM:03:35:15/03/2018 ‌

 

كۆمپانیای رووس ئەتۆمی رووسیا بە هاوكاری سندووقی وەبەرهێنانی چین و رووسیا یورانیۆمی رۆژئاوای رووسیا دەردەهێنێت. پڕۆژەیەكی وەبەرهێنان كە بەشێكی بەرچاو لە وەبەرهێنانەكە لە لایەن چینەوە دابین دەكرێت.

 

قەبارەی وەبەرهێنانی ئەو پڕۆژەیە ٣٢٥ ملیۆن دۆلارە و لە ژێر چاودێری دوو كۆمپانیای رووسیا خەرج دەكرێت. بەشێكی بەرچاو لە تێچووی دارایی ئەو پڕۆژەیە لە لایەن كۆمپانیای نیشتیمانیی ناوكیی چین دابین دەكرێت و ئەوەی تری لە لایەن سندووقی وەبەرهێنانی ئاماژەپێكراو دابین دەكرێت. بە واتایەكی تر ٢٨٢ ملیۆن دۆلار لە ٣٢٥ ملیار دۆلار تێچووی پڕۆژەكە لە لایەن چینەوە دابین دەكرێت.

 

بڕیارە تا ساڵی ٢٠٢٣ سەرووی ٤٠ هەزار تۆن یورانیۆم دەربهێنرێت و لە داهاتوودا سالانە ٨٥٠ هەزار تۆن بەردی یورانیۆم لە رۆژئاوای رووسیا لە نیو كانەكان دەردەهێنرێت.

 

سێرجی گلازیف راوێژكاری سەرۆكی رووسیا ئاشكرای كرد دوو لایەنەكە لەسەر ئەوە ریككەوتوون ئەو پڕۆژەیە دەستپێكێكی باش بێت بۆ هاوكاریكردنی نێوان روسیا و چین لە زۆربەی بوارەكان و لە داهاتوودا لە بواری تردا وەبەرهێنانی هاوبەش لە نیوان ئەو دوو وڵاتە بێتە كایەوە.

 

سەرچاوە/فارسنیوز




وشە - سلێمان تاشان