یه‌كێك له ئۆتۆمبێله وه‌رزشییه جوان و سه‌رنجراكێشه‌كانی دنیا ئۆتۆمبێلی كامارۆیه، كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای شۆڤلێته‌وه دروست ده‌كرێت و بۆ ساڵی 2018 به دیزاینێكی نوێوه خرایه بازاڕه‌كانه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵیك كه له ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای شۆڤلێت ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای شۆڤلێت له ساڵی 2018 دا ئۆتۆمبێلێكی نوێ جۆری"Camaro ZL1" ی به‌شێوازێكی نوێ دیزاین كرد، كه بووه‌ته جێی سه‌رنجی كڕیارانی كامارۆی مۆدێل نوێ، ئه‌م كۆمپانیایه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به شێوازێكی زۆر سه‌رنجڕاكێشانه دیزاین كردووه، كه شێوازێكی جیاوازی هه‌یه له به‌رهه‌مه‌كانی پێشووتر.
له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌یه و به شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه دروست كراوه و دیزاینێكی جوانیان بۆ داناوه، جگه له‌وه‌یش ئه‌م ئۆتۆمبێله هێزێكی زۆری هه‌یه و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره كه هێزه‌كانی ده‌گاته هێزی 650 ئه‌سپ و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 6.2 لیترییه و هه‌شت پستۆنه.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌شی روون كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن حه‌وت گێره و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه و به شێوازێكی به‌هێز دروست كراوه به دیزاینێكی جیاوازه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی نرخه‌كه‌یشی كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله ده‌گاته 25 هه‌زار و 905 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.