هونه‌رمه‌ندی مێرمنداڵ و كچه به‌شداربوویه‌كی پێشووی پڕۆگرامی كورد ئایدڵ به ناوی "بانه شیروان"، نوێترین ڤیدیۆی خۆی له پێگه‌ی تایبه‌تی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام له وڵاتی توركیا بڵاو كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و كه‌سه‌ی "بانه" ڤیدیۆكه‌ی له‌گه‌ڵ تۆمار كردووه، ناوی نوسره‌ته كه زیاتر له ڕێگه‌ی كورته ڤیدیۆیه‌كانی كه تیایدا هونه‌ری چێشتلێنان نمایش ده‌كات و به جووڵه سه‌یره‌كانی ناوبانگی ده‌ركردووه و ئێسته خاوه‌ن زیاتر له 10 ملیۆن هه‌واداره له ئینستاگرام، زۆربه‌ی ئه‌ستێره و پادشا و سه‌رۆك و ئه‌میری وڵاتانی دنیا له چێشتخانه‌كه‌ی نوسره‌ت نانیان خواردووه.
بانه شێروان، بچووكترین به‌شداربووی كورد ئایدل بوو، هه‌روه‌ها به پێنج زمان گۆرانی ده‌وت و ئێسته‌ش به بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كانی سه‌رنجی هه‌وادارانی به‌لای خۆیدا ڕاكێشاوه.
بانه شیروان، له‌كاتی به‌شداریكردن له كورد ئایدڵدا هه‌ر زوو به شێوه‌یه‌كی خێرا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ناوبانگی بڵاوبووه‌یه‌وه، هه‌واداران و گوێگرانی سه‌رسامی خۆیان به ده‌نگی ده‌ربڕی، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی دایكی ناوبراو هێرشی توندی كرده سه‌ر شاری هه‌ولێر ئه‌و ناوبانگه‌ی له‌ده‌ست دا.