خانمه پێشكه‌شكاری ناوداری كوردستان "شارا ئیبراهیم"، له نوێترین پۆستیدا وێنه‌یه‌كی نوێی خۆی له‌ناو ستۆدیۆی پڕۆگرامه تازه‌كه‌ی له واڵی تایبه‌تی خۆیی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام بڵاو كردووه‌ته‌وه و هه‌وادارانی سه‌رسامن به جوانییه‌كه‌ی و ستایلی جلوبه‌رگه‌كه‌ی.
شارا ئیبراهیم، دوای ده‌ركه‌وتنی له نوێترین وێنه‌ی خۆی، له‌سه‌ر وێنه‌كانى نووسیوویه‌تى :"ئەوەی خۆشت دەویست، خۆشی نەویستی، ئەوەی خۆشیدەویستی، خۆشت نەویست، لە تەمەندا جارێک ڕێک دەکەوێت لەگەڵ کەسێکدا بە قەد یەک یەکترتان دە وێت، ئەو جارەیش دەبینی ژیان ھەردووکتانی خۆش ناوێت".
شارا له پێشكه‌شكردنی به‌رنامه و زۆرترین ده‌ركه‌وتنه‌كانیشی به‌جلی كوردییه‌وه‌یه و زۆر حه‌زی به جلی نه‌ته‌وه‌ییه و به خانمی كوردی ناسناوی ده‌ركردووه.
ئەو له ماوه‌ی پێشودا وازی له كه‌ناڵی "ئێن ئارتی دوو" هێنا، ئه‌وەیش دوای چه‌ندان كێشه، كه له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ری به‌رنامه‌كه‌ی هه‌ی بوو.
شارا ئیبراهیم ساڵی 1989 له سلێمانی له‌دایك بووه، دووجار هاوسه‌رگیری كردووه و پێشتر ڕای گه‌یاندبوو، كه هاوسه‌ریی دووه‌می زۆر خۆش ده‌وێت و له هاوسه‌ری یه‌كه‌میشی خاوه‌نی یه‌ك منداڵه.