به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆی شاره‌كانی باشوورى كوردستان ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 16ى ئادار، نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سوور و نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی ڕوو له كوردستان ده‌كه‌ن، له هه‌ولێر ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێ و هه‌ندێ كات بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێ، باران بارین له كاته‌كانی ئێواره ده‌ست پێ ده‌كات و هه‌وره تریشقه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌بێ، هاوكات تۆز و خۆڵ له هه‌ندێ ناوچه بوونی ده‌بێ، له سلێمانی ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێ و باران ده‌باری و هه‌وره تریشقه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌بێ، له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆز و خۆڵ له هه‌ندێ ناوچه، له دهۆك ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێ، باران ده‌باری و هه‌وره تریشقه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌بێ، له ناوچه شاخاوییه‌كان لێزمه باران ده‌بێ، له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆز و خۆڵێكی سووك، له كه‌ركووك ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێ، هه‌ندێ كات بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێ و نمه‌باران ده‌بێ و هه‌وره تریشقه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌بێ، له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆز و خۆڵ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 24 پله و نزمترین پله‌ش نۆ پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
پله‌كانى گه‌رمایش به‌م شێوه‌یه‌یه، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرمی 22 پله و نزمترینی 14 پله دەبێت، هه‌روه‌ها لە شارى سلێمانی بەرزترین پلەی گەرمی 19 پله و نزمترینی 9 پله دەبێت، لە شارى دهۆكیش پلەكانی گەرمی لە نێوان 20 و 10 پله و لە كەركووكیش لە نێوانی 24 و 13 دا دەبن.