ئه‌و گۆرانییه ئاشكرا بوو كه بۆ مۆندیالی ئه‌م ساڵی ڕووسیا ده‌وترێت و گۆرانییه‌كه له‌لایه‌ن "جۆنسن دیرولۆ"، گۆرانیبێژی ناوداری ئه‌مه‌ریكا وتراوه و ئاماده كراوه.
ئه‌و گۆرانییه‌ی هونه‌رمه‌نده ئه‌مریكییه‌كه به‌ناوی "جۆنسن دیرولۆ" ته‌مه‌ن 28 ساڵ، به ناونیشانی "ڕه‌نگه‌كان" بڵاوی كردووته‌وه و گۆرانییه‌كه له لایه‌ن كۆمپانیای كۆكا كۆلا سپۆنسه‌ری كراوه و پێشكه‌شی وڵاتی ڕووسیا كراوه.
هۆكاری ناونانی گۆرانییه‌كه بۆ ڕه‌نگه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ساڵانه له پێش ده‌ست پێكی هه‌ر مۆندیالێك هه‌موو كولتوورێك له مۆندیال ئاوێته‌ی یه‌كتر ده‌بن، بۆیه بڕیاردرا به‌و ناوه بكرێت.
بڕیاریشه ئه‌و گۆرانییه له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی مۆندیالی ساڵی 2018 ی ڕووسیا له هاوینی داهاتوو له مۆسكۆ بگوترێت و هه‌ر له‌وێش بۆیه‌كه‌م جار كلیپه‌كه‌ی بڵاو بكرێته‌وه.
ئه‌م كلیپه هه‌ر له ساتی بڵاو كردنه‌وه‌ی تا ئێسته (1,762,969) بینه‌ری هه‌بووه به‌مه‌یش ڕیكۆردی نوێی بۆ گۆرانییه‌كی نوێی مۆندیال ده‌یه‌وێت تۆمار بكات.
بڕیاره مۆندیالی ساڵی 2018 له وڵاتی ڕووسیا له مێژووی 14ی حوزه‌یران به به‌شداری 32 هه‌ڵبژارده ده‌ست پێ بكات.