ساڵانه ئاهەنگی ڕه‌نگه‌كان له ته‌واوى شاره‌كانى وڵاتى هندستان ڕوو ده‌دات، ئه‌م كولتووره سه‌ره‌تا رێوڕه‌سمێكی ئاینیى هیندییه‌كان بووه و ئێسته له ته‌واوى دنیادا بووه به فیستیڤاڵێكى خۆشى به‌خش، ته‌نانه‌ت دوو ساڵه له هه‌رێمى كوردستانیش ده‌كرێت.
لە فێستیڤاڵی ڕەنگاوڕەنگی هیندۆسی، لەگەڵ یاریکردن بەڕەنگەکان بە دار لە پیاوەکان دەدەن، ئه‌مه‌یش بووه به‌خۆشى له‌لاى ژنه‌كان، وێڕای ئەوەی زۆرینەی بەشداربووان تەنیا یاری دەکەن یان گۆرانی دەڵێن، بەڵام لە هەندێك شوێندا کۆمەڵێك چالاکی تایبەت ئەنجام دەدرێت کە پێوەندیدارن بە چیرۆک و دەقەکانی هیندۆسییەوە.
چیرۆکی ئەم جۆرە چالاکییانە دەگەرێتەوە بۆ خواوەندی هیندۆسی کریشنا، کە ئافرەتان لە بارسانا شوێنی کەوتوون لە کاتێکدا لەگەڵ خۆشەویستەکەیدا بووە، بۆ یادی ئەمەیش ئافرەتان بە دار لەو پیاوانە دەدەن کە هەوڵی ڕاکردن دەدەن، ئەو پیاوەش کە بگیرێت ناچار دەکرێت جلوبەرگی ئافرەتان بپۆشێت.