گۆرانیبێژی ده‌نگ خۆشی كورد (له‌نجه عه‌لی)، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له واڵی تایبه‌تی خۆیدا، وێنه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش و تایبه‌تی خۆی و خوشكه‌كه‌ى بڵاو كرده‌وه، به‌وه‌یش هه‌وادارانی هیواى ئارام گرتنیان بۆ نووسیووه و دڵگرانن به‌و خه‌مه‌ى له‌نجه ماوه‌یه‌كى زۆره هه‌یه‌تى.
ئه‌مه یه‌كه‌مجاره له‌نجه عه‌لی ئه‌م وێنه‌یه بڵاو بكاته‌وه، له‌سه‌ر وێنه‌كه نووسیوویه‌تى: "كاتێك خەونت پێوە ئەبینم، كاتێك كە دوو خوشك پێكەوە ئەبینم، نازانم ئەگریم یان پێ ئەكەنم بۆ ئەو ھەموو یادگارییە جوانەی پێكەوە دروستمان كرد، بیرت ئەكەم خۆشم ئە وێیت خوشكێ گیان، دوا وێنەمان پێكەوە ڕۆژێك پێش ڕۆشتنت".
به‌پێی زانیاریه‌كانی "وشه" هونه‌مه‌ند له‌نجه عه‌لى، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كۆنسێرتێكی هونه‌ری گه‌وره له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ساز ده‌كات.
له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌هۆی ئه‌نجامدانی چه‌ندان نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری هه‌وادارانی ڕه‌خنه‌یان لێ گرت و ده‌ڵێن پێش نه‌شته‌رگه‌ری ڕوخساری جوانتر بووه، له دوای له‌ده‌ستدانی خوشكه‌كه‌ی، له‌نجه عه‌لی ده‌یه‌وێ ته‌واوی یادگاری و بیره‌وه‌رییه‌كانی له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌ی بباته سه‌ر، ته‌نانه‌ت له ڕێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه ده‌یه‌وێ ته‌واوی ڕوخساری له خوشكه‌كه‌ی بچێت.
له‌نجه عه‌لی، له بنه‌چه‌دا خه‌ڵكی گه‌رمیانه و ئێسته دانیشتووی وڵاتی به‌ریتانیایه، پێش كاری هونه‌ری پیشه‌ی پارێزه‌ری ده‌كرد له‌و شاره‌ی ژیانی به‌سه‌ر ده‌برد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هاوسه‌رگیری كردووه و له دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا بووه‌ته‌وه، چه‌ند كلیپێلی تۆماركراوی هه‌یه، له‌نجه دوای كۆچی دوایی خوشكه‌كه‌ی، ماوه‌یه‌ك له كاری هونه‌ری دووركه‌وته‌وه، به‌ڵام ئێسته سه‌رقاڵی كاره هونه‌رییه‌كانیه‌تی.
لەنجە عەلی ماوه‌یه‌كه به‌رده‌وام لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام و فه‌یسبووك له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه تایبه‌تییه‌كانی خۆی، هەوادارانی ڕەخنەی لێ دەگرن و دەڵێن جوانییەکەی لە دەست داوە بەهۆی ئەو نەشتەرگەریانەی ئەنجامی داوە به‌م دواییانه.