ئه‌مڕۆ 30 ساڵ بەسەر یادی كیمیابارانی شاری هەڵەبجەدا تێدەپەڕێت، یادی تاوانێكی كۆمەڵكوژی بە چەكی كیمیایی، لەلایەن ڕژێمی بەعسی دیكتاتۆر دەكرێتەوە، كە لە دوا ساڵەكانی شەڕی عێراق-ئێران شاری هەڵەبجەی بە چەكی كیمیایی و گازی سارین بۆمبا‌باران كرد، سه‌رۆك بارزانى به‌و بۆنه‌یه‌وه په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه و له په‌یامه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند، حكومه‌تى عێراق به‌رپرسه له كۆمه‌ڵكوژى شاره‌كه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 16ى ئادار، سه‌رۆك بارزانى، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر، په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، كه کۆمەڵکوژییەکانی دژی گەلی کورد، لەژێر ناوی حکومەتی عێراقەوە کراون و هەربۆیە حکومەتی عێراق بەرپرسە لەو کۆمەڵکوژییە و دەبێ قەرەبووی قوربانیان بکاتەوە.
پەیامەكەی سەرۆك بارزانی له ڕۆژێكى وه‌ك ئه‌مڕۆدا 16ى ئادار ساڵى 1988، ڕژێمی بەعس بەچەكی كیمیایی هەڵەبجەی بۆردومانكرد، بەوهۆیەوە پێنج هەزار هاووڵاتی مەدەنی شەهیدبوون و هەزارانی تریش بریندراربوون، تا ئێسته‌یش ئاسەواری چەكی كیمیایی بەسەر ژماریەك لە بریندارەكانەوە ماوە و تا ئێسته ژماریەك منداڵی بێسەروو شوێن نەدۆزراونەتەوە، كیمیابارانكردنی هەڵەبجە له ساڵی 2010 لە پەرلەمانی عێراق بە جینۆساید ناسێندرا.