له زۆرینه‌ی پارێزگاكانی عێراق، رۆژانه به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایی خه‌ڵك ده‌بیسترێت كه داوای باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌كه‌ن، له به‌سره و به‌غدا و كه‌ركووك و حله و شوێنی تریش زبڵ كۆڵانه‌كانی ته‌نیوه. چاودێران هۆی سه‌ره‌كیی ئه‌و دۆخه بۆ گه‌نده‌ڵی دارایی و كارگێڕی ده‌گه‌ڕێننه‌وه و ده‌یخه‌نه ئه‌ستۆی حكوومه‌تی عێراق و سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كه‌ی.
له كاتێكدا عێراق به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌چێت و به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی پێویسته له‌گه‌ڵ گه‌رمبوونی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌موو لایه‌نه‌كان به حكوومه‌ت و پارت و لایه‌نه‌كانی به‌شدار له هه‌ڵبژاردن، هه‌وڵی پێشكه‌شكردنی زیاترین خزمه‌تگوزاری بده‌ن بۆ هاووڵاتییان، به‌ڵام له عێراق دۆخه‌كه پێچه‌وانه‌یه و خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌ره‌و خراپتر ده‌چن.
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، داعش به هۆكارێكی خراپی خزمه‌تگوزارییه‌كان له پارێزگاكه داده‌نێت، بێجگه له كه‌مته‌رخه‌می حكوومه‌ت و ته‌رخان نه‌كردنی پاره یان ته‌رخانكردنی پاره به‌بێ چاودێریكردنی كه به گه‌نده‌ڵی داده‌نێت.
لوقمان نه‌جم ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری و شاره‌وانی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، بۆ "وشه" ئاشكرای ده‌كات كه دۆخی خزمه‌تگوزاری له چه‌ندان ناوچه‌ی عێراق به‌تایبه‌تی له مووسڵ باش نییه و له كۆڵانه‌كانی كه‌ڵه‌كه‌بوونی پاشماوه‌ی زبڵ و خاشاك ده‌بینین، بێجگه له پاشماوه‌ی جه‌نگی داعش. ئه‌و ده‌ڵێ "به‌راستی گردی گه‌وره له زبڵ دروست بووه نه‌ك زبڵدانی ئاسایی".
به‌گوته‌ی ئه‌و به‌رپرسه خزمه‌تگوزارییه‌ی مووسڵ، چه‌ند هۆكارێكهه‌ن بۆ ئه‌و حاڵه‌تانه، له‌وانه نه‌بوونی پاره و ئامێر و ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت بۆ لابردنی زبڵ و خاشاك له كۆڵانه‌كانه‌وه بۆ شوێنی خۆی و دوورخستنه‌وه‌یان له ناوشاره‌كان، زۆرینه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان له‌لایه‌ن داعشه‌وه سووتێنران، ئه‌وه‌یشی ئێسته هه‌یه به‌شی شاره‌كه ناكات.
"به‌ده‌ر له‌وانه‌هۆی تریش هه‌ن، له‌وانه فه‌رامۆشكردنی ئه‌و ناوچانه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه كه ده‌بوو یارمه‌تی دارایی پێشكه‌شبكردنایه، ناكرێت هه‌مان خزمه‌تگوزاری له ناوچه وێرانبووه‌كان و ئه‌وانه‌یشی سه‌قامگیرن پێشكه‌ش بكرێن، ناوچه‌ی وا هه‌یه به‌ته‌واوه‌تی وێران كراوه و شاره‌وانی ناتوانێت به‌و توانایه‌ی ئێسته‌ی پاشماوه‌كان لاببات" نه‌جم وای گوت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای مووسڵ دووپاتی كرده‌وه كه گه‌نده‌ڵی هۆكارێكی تره له خراپیی خزمه‌تگوزارییه‌كان و ئاماژه‌ی دا "به‌ر له ماوه‌یه‌ك بڕێك پاره بۆ دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ پارێزگای نه‌ینه‌وا ته‌رخان كرا، كه خۆی له پاككردنه‌وه‌ی شاره‌كه و كردنه‌وه‌ی رێیه‌كان ده‌بینێته‌وه و خه‌رجكردنی راسته‌وخۆ بوو، به‌ڵام پاره‌كه وه‌رگیراو هیچی له به‌رانبه‌ردا پێشكه‌ش به پارێزگاكه نه‌كرا".
پرسی كاریگه‌ری خراپی خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌سه‌ر ده‌نگدانی هاووڵاتییانی ئه‌و ناوچانه و پارێزگاكانی تری عێراق له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو پرسێكی زه‌قه و ره‌نگه كارتێكیش بێت كه هه‌ندێك لایه‌نه‌كانی سوودی لێ ببینن.
لوقمان نه‌جم ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری و شاره‌وانی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا گوتی، له سایه‌ی خراپییخزمه‌تگوزارییه‌كان، هاووڵاتییان ئاماده نین له رووی ده‌روونییه‌وه بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان، چونكه پرسیاریان له‌نوێنه‌ره‌كانیان هه‌یه به‌وه‌ی چیتان پێشكه‌ش كردووین؟، ئه‌گه‌ر نه‌توانن زبڵ و خاشاك لابده‌ن و ئاو و كاره‌بامان بۆ دابین بكه‌ن، جگه له‌وه‌یش له هه‌ندێك ناوچه‌ی مووسڵ له چه‌ند گه‌ڕه‌كێك رێگری كرا له چوونی ئۆتۆمبێله‌كانی لابردنی خاشاك و به‌و هۆیه‌وه زبڵ و خاشاك كه‌ڵه‌كه بووه تیایاندا، كه‌چی كاندیدێك ئه‌و كێشه چاره‌سه‌ر ده‌كات بۆ مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگ.
له به‌رانبه‌ردا په‌رله‌مانتارێكی كورد باسی ئه‌و دۆخه خراپه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان و كه‌ڵه‌كه‌بوونی زبڵ و خاشاك له شار و شارۆكه‌كانی عێراق ده‌كات و هۆكاره‌كه‌ی بۆ كه‌مته‌رخه‌می لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان و بوونی گه‌نده‌ڵی دارایی و كارگێڕی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و حكوومه‌ت به به‌رپرسیار ده‌زانێت.
محه‌مه‌د عوسمان په‌رله‌مانتاری كورد له به‌غدا، بۆ "وشه" دووپاتی ده‌كاته‌وه كه به گشتی له هه‌ر وڵاتێك ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت به‌كاری خۆی هه‌ڵبستێت و خزمه‌تگوزاریی پێشكه‌شی خه‌ڵكه‌كه‌ی بكات، شار پاك ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شار پاك نه‌بوو ئه‌وه دوو مانا یان هۆی هه‌یه، یه‌كه‌میان حكوومه‌ت له ئیشوكاری خۆی كه‌مته‌رخه‌مه یان ئه‌وه‌تا ئه‌و حكوومه‌ت و ده‌وڵه‌ته له رووی بودجه‌وه وڵاتێكی بێ هێزه كه له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا ده‌وڵه‌ت وه‌ك پێویست كاری خۆ ناكات، ئه‌وه مانای هه‌بوونی گه‌نده‌ڵی و كه‌مته‌رخه‌می و فه‌رامۆشكردنه، له رووی ئابووریشه‌وه ئه‌گه‌ر وڵاته‌كه بێهێز بوو، دیسان ئه‌و وڵاته ده‌توانێت له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كان و بانكی نێوده‌وڵه‌تی هاوكاری بكات بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری بكه‌ن، بۆ نموونه ئابووری ئوردن بێهێزه، به‌ڵام له زۆر لاوه هاوكاری ده‌كرێت، بۆیه ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی دڵسۆز هه‌بێت ده‌توانرێت ئه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت.
له‌باره‌ی كاریگه‌ریی لاوازیی خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌سه‌ر ده‌روون و ده‌نگدانی هاووڵاتییان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، عوسمان روونی كرده‌وه، "بوونی خۆڵ و خاشاك و كه‌ڵه‌كه‌بوونیان له‌كۆڵانه‌كان، له چه‌ندان لایه‌نه‌وه كاریگه‌ری بۆ سه‌ر ژیانی هاووڵاتییانه‌وه هه‌یه له رووی ده‌روونی و ته‌ندروستی و بیركردنه‌وه‌یشه‌وه".