سكرتێری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانى عێراق له میانه‌ى به‌شدارى كردنى له یادى 30 ساڵه‌ى كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌دا به ڕۆژنامه‌نووسانى ڕاگەیاند، بەغدا پێش نەورۆز مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت.
مەهدی عەلاق، سكرتێری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانى عێراق ڕى اگەیاند، "به‌غدا پابه‌نده به به‌ڵێنه‌كانى خۆیه‌وه و بڕیارمان داوه پێش جەژنی نەورۆز مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرین و ڕه‌نگه له هه‌فته‌ى داهاتوویش ده‌ست به دابه‌شكردنى بكرێت له ڕێگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه".
ئەوە لەكاتێكدایە كە دوێنێ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق دوای بڕیاری كردنەوەی فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان دووپاتی لەوەیش كردەوە لە پێش هاتنی جەژنی نەورۆز بڕە پارەیەك بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەنێرن.
لە ساڵی 2014ـەوە دوای ئەوەی لەلایەن بەغداوە بودجەی هەرێمی كوردستان بڕدرا، كوردستان تووشی تەنگژەیەكی دارایی بووە، بەوهۆیەوە چەندان مانگ دابەشكردنی مووچە دواكەوتووە و ئێستەیش بە سیستەمی پاشەكەوت و گێڕانەوەی بەشێك لە مووچەی كارمەندان مووچەی فەرمانبەران دابەش دەكرێت.