دواى دۆزینه‌وه‌ى چه‌ك و جبه‌خانه‌یه‌كى زۆر له‌ژێر زه‌وی و كه‌نار ئاوییه‌كاندا، ئه‌و بۆ ده‌زگه ته‌ناهییه‌كان ڕوون ده‌بێته‌وه كه داعش له كه‌ناری ده‌ریاچه و ڕووباره‌كان خۆی ڕێكده‌خاته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 16ی ئازار، توانرا ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ك و جبه‌خانه و ته‌قه‌مه‌نییه‌كى زۆرى چه‌كدارانی داعش، له كۆتایی سنووری ڕووباری سیروان كه له دیاله ڕووباری دیاله‌ی پێده‌گوترێت بگیرێت.
به‌رپرسێكیش ده‌ڵێ ئه‌وه‌یش به‌ڵگه ڕوونه كه خۆ رێكخستنه‌وه‌ی داعش له قه‌راغ ڕووبار و ده‌ریاچه‌كاندا ده‌ستى پێكردۆته‌وه.
ته‌ها حه‌سه‌ن، به‌رپرسی ئاپۆره‌ی هۆزه‌كانی دیاله كه پێشتر سه‌حوه‌یان پێده‌گوترا له سنووری سه‌عدیه، بۆ"وشه" ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ هه‌ینى، پاش ده‌ستكه‌وتنی زانیاری له كۆتایی ڕووباری سیروان له پاش ئاوێته بوونی لقی ئه‌و ڕووباره به ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین له نێوان سه‌عدیه و شاره‌بان، حه‌شارگه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعش ئاشكرابوو، جگه له چووپی مه‌له‌كردن و به‌له‌م و ته‌خته، هاوكات چه‌ك ته‌قه‌مه‌نیش له ژێر زه‌وییه‌كه له كه‌نار ڕووباره‌كه ئاشكرابوو.
زیاتر گووتى، ئه‌و چه‌ك و پێداویستیانه‌ی داعش ڕاده‌ستی پۆلیسی دیاله‌كراون.
عه‌لی داینی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله، بۆ "وشه" ڕاى گه‌یاند، داعش زۆرێك له كرده‌وه تیرۆریستیه‌كانی له سه‌رده‌ریاچه‌ی حه‌مرین ئه‌نجام ده‌دا ئه‌وه‌یش به‌ڵگه‌ی خۆڕێكخستنی ئه‌و چه‌كدارانه‌یه له قه‌راغ ڕووبار و ده‌ریاچه‌كاندا.
رووباری سیروان كه سه‌رچاوه‌كه‌ی له ئێران و پاشتر هه‌ڵه‌بجه و ده‌رژێته سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه له پاش شاره‌دێی گوڵاڵه لقێكی ده‌رژێته ده‌ریاچه‌ی حه‌مرینه‌وه له سنووری شاره‌دێی سه‌عدیه‌ی سه‌ر به شارۆكه‌ی خانه‌قین و ئه‌وه‌یش ده‌چێته شاره‌بان پێی ده‌گوترێت ڕووباری دیاله.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرینی