ئه‌مڕۆ هه‌ینى 16ى ئادار، كه هاوكات بوو به ڕۆژى یادكردنه‌وه‌ى كیمیابارانكردنى شارى هه‌ڵه‌بجه و بوونه قوربانى و هه‌ڵوه‌ڕینى پێنچ هه‌زار گوڵ له گه‌وره و بچووك و ژن و پیاو، بۆ به بیرهێنانه‌وه‌ى ئه‌و ڕووداوه ئه‌مڕۆ له سه‌رجه‌م شاره‌كانى كوردستان ئه‌و یاده به شێوه‌یه‌كى به‌رز كرایه‌وه.
له شارى هه‌ولێر به شێوه‌یه‌كى جیاوازتر له شاره‌كانى تر، هونه‌رمه‌ندان كۆبوونه‌وه و یادى ئه‌و كاره‌ساته‌یان كرده‌وه، به ئه‌نجامدانى شانۆگه‌رى سه‌رشه‌قام.
شانۆكار هیوا سوعاد به‌رێوه‌به‌ڕى هونه‌رى شانۆى هه‌ولێر و به‌شداربووى ئه‌و چالاكیانه به "وشه"ى راگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ له به‌روارى كیمیابارانكردنى شارى هه‌ڵه‌بجه له چالاكیه‌كى ساڵانه‌دا له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م شاره‌كانى كوردستان له چالاكیه‌كى هاوبه‌شى په‌یمانگى هونه‌ره جوانه‌كانى هه‌ولێر و به‌رێوه‌به‌ڕایه‌تى هونه‌رى شانۆى هه‌ولێر هه‌ڵساین به یادكردنه‌وه‌ى ئه‌و یاده به ئاماده‌بوونى هونه‌رمه‌ندان و نمایشكردنى به‌رهه‌مى شانۆیی تایبه‌ت به و كاره‌ساته‌ى به‌سه‌ر میلله‌تى كورد هات، له و یاده‌دا هه‌ڵساین به‌نمایشكردنى شانۆگه‌رییه‌ك تایبه‌ت به‌و ڕووداوه له ده‌رهێنانى یوسف عوسمان و نواندنى كۆمه‌ڵێك قوتابی په‌یمانگاى هونه‌ره جوانه‌كان، چیرۆكى ئه‌و شانۆگه‌رییه باسى كاره‌ساتى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هیدى ده‌كرد".
كۆمه‌ڵێك به‌رپرس و هونه‌رمه‌ندو به‌رپرسانى حزبی و حكومى و هونه‌رى ئاماده‌ى ئه‌و یاده بوون له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كى زۆرى جه‌ماوه‌ر، ئه‌و چالاكییه ئه‌مڕۆ ڕۆژى هه‌ینى له‌ناو جه‌رگه‌ى شارى هه‌ولێر له به‌رده‌م قه‌ڵات سازكرا.
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شێخانى