بڕیاره له سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتووه‌وه، ده‌وامى فه‌رمى له سه‌رجه‌م قوتابخانه و باخچه‌كانی منداڵانی سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور ده‌ستپێبكاته‌وه.
مامۆستیانیش ئاشكراى ده‌كه‌ن له‌به‌ر به‌رچاوكردنى بارودۆخ ئه‌و هه‌نگاوه‌مان ناوه، داوایش له كه‌سوكاری قوتابیان ده‌كرێت، پاپه‌ندبن به كات و شۆینی ده‌وامه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه، نه‌بیل حه‌مه ساڵه‌ح لێپرسراوى به‌شى خۆیه‌تى و میلاكات له‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى شاره‌زوور، به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، له‌دواین كۆبونه‌وه‌ماندا به ئاماده‌بوونى به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده و به‌نده و به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن له‌سنووری به‌ڕێوه‌به‌رێتیه‌كه‌مان، كۆبووینه‌وه و به‌وردی باسی دواین پشهاته‌كان و پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده و ده‌وام كردن و مه‌ترسییه‌كانی به‌رده‌م خوێندن و زانیارییه‌كان له‌سه‌ر لیستی مووچه به‌گشتی باسكرا.
زیاتر گووتیشى، "پاش گفتوگۆیه‌كی چڕ و پڕ و دۆستانه و هه‌ستكردنی زیاتر به به‌رپرسیارێتی و له پێناو نه‌فه‌وتانى ساڵێكی خوێندنی ڕۆڵه‌كانمان نه‌ك له ژێر هیچ فشارێكی حیزبی و حكومی به له‌به‌رچاو گرتنی به‌ڵێنه‌كانی حوكمه‌تی هه‌رێم و ناوه‌ندیش بۆ دابه‌شكردنی مووچه و له حاڵه‌تی وه‌رگرتنی مووچه‌ی بێ پاشه‌كه‌وتدا بڕیارى پێویست درا له باره‌ى ده‌ستیپێكردنه‌وه‌ى ده‌وامى خوێندن".
ڕوونیشیكرده‌وه، به كۆی ده‌نگی ئاماده‌بوان بڕیاردرا كه ڕۆژی یه‌كشه‌مى داهاتوو مێژووى 18ى ئادار، له سه‌رجه‌م خوێندنگه و باخچه‌كانی منداڵانی سنووری په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور ده‌وام ئاسایی بكرێته‌وه، پێویستى بارودۆخ و هاوكاری مامۆستایان له‌به‌رچاو بگیرێت و داواش له‌كه‌سوكاری قوتابیان ده‌كه‌ین كه پاپه‌ندبن به كات و شۆینی ده‌وامه‌وه، چونكه له كۆی67 به‌ڕێوه‌به‌ر، 60 به‌ڕێوه‌به‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌م بڕیاره بوون و ته‌نها 7 ییان له‌گه‌ڵی نه‌بوون.
شایه‌نى باسه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانییه و ڕۆژانه به‌شێك له‌مامۆستایانى شاره‌كانى دیكه‌ى پارێزگاكانى (سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه)وه، بۆ وتنه‌وه وانه به‌قوتابیانى ناوچه‌كه هاتوچۆ ده‌كه‌ن.
شاره‌زوور/ ڕێبین پێنجوێنى