به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌سه‌ر ڕێگای دووكان سلێمانی 15 هاووڵاتی بوونه قوربانی،ئه‌مه‌یش به گه‌وره‌ترین ڕووداو دانرا بۆ ئه‌م ساڵ له‌م سنووره ڕوویدا بێت.
كاروان محه‌مه‌د، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، پاش نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 16ى ئادار، دوای ئه‌وه‌ی مهفرهزوكانی هاتووچۆ ئاگاداركرانه‌وه له ڕووداوێكی هاتووچۆ دوای گه‌یشتنیان ده‌ركه‌وت ڕووداوێكی هاتوچۆ ڕوویداوه به قورسی، و به‌م هۆیه‌وه 15 كه‌س بوونه‌ته قوربانى.
زیاتر گووتى، ڕووداوكه له‌سه‌ر ڕێگای دوكان-سلێمانی له نزیك قه‌ڵای سوسێ ڕوهویداوه، له نێوان ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت و پاسێكی كرێ، هۆكاره‌كه‌یش بۆ تیژڕهوای ئۆتۆمبێله تایبه‌ته‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه چوونكه چووه‌ته سه‌ر ڕێگه‌ی پاسه‌كه، به‌هۆی ئه‌و ڕووداوه‌وه سێ كه‌س ده‌ست به‌جێ گیانیان له ده‌ستداوه و 12 كه‌سی تریش به سه‌ختی برینداربوونه.
له ئێسته بریندراوهكان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی كراون و لێكۆڵینه‌وه‌یش له ڕووداوه‌كه به‌رده‌وامه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی