هاوپه‌یمانى نیشتمانى عێراق كه له‌لایه‌ن ئه‌یاد عه‌لاوى جێگرى سه‌رۆك كۆمار رێبه‌رایه‌تى ده‌كرێت، به توندى وه‌ڵام لێدوانێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ده‌داته‌وه.
مه‌یسوون ده‌مه‌لوجی گوته‌بێژى هاوپه‌یمانى نیشتمانى عێراق وه‌ڵامى لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى به‌هرام قاسمى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێرانى دایه‌وه كه له باره‌ى عێراقه‌وه دایبوو.
به‌هرام قاسمى پێشتر گوتبووى، "ئێران ده‌ست ناخاته كاروبارى ناوخۆى عێراق".
ده‌مه‌لوجی پێی وایه ئه‌م قسه‌یه‌ى قاسمى یه‌كێكه له‌و لێدوانانه‌ى كه خه‌ڵكى عێراق جاڕس ده‌كات، چونكه وه‌ك ئه‌و ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات ئه‌م قسه‌یه له‌گه‌ڵ واقیع یه‌ك ناگرێته‌وه.
مه‌یسوون ده‌مه‌لوجی یه‌كێك له‌و نموونانه ده‌هێنێته‌وه كه كه‌متر له مانگێك به‌ر له ئێسته رووی دا، ئه‌ویش لێدوانه‌كه‌ى عه‌لى ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تى راوێژكارى عه‌لى خامه‌نه‌یى بوو كه گوتى رێ ناده‌ین لیبرالى و مه‌ده‌نییه‌كان له عێراق ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه بگرن.
گوته‌بێژى هاوپه‌یمانى نیشتمانى ده‌ڵێ، "زۆر له به‌رپرسانى سه‌ربازى و مه‌ده‌نى له ئێران عێراقییه‌كان جاڕس ده‌كه‌ن، یه‌كێك ده‌ڵێ به‌غدا پایته‌ختى ئێرانه و یه‌كێكى تر ده‌ڵێ ئێران بڕیارى له‌سێداره‌دانى سه‌دام حوسێنى جێبه‌جێ كرد، هه‌موو ئه‌مانه بێ ئه‌وه‌ى به فه‌رمى له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌درۆ بخرێنه‌وه و یانیش وه‌ڵامیان بدرێته‌وه".