منداڵێكی ساوا كه بۆ مه‌به‌ستی پیرۆزكردن هێنرابووه لای پاپای ڤاتیكان، دایك و باوكی تووشی شه‌رمه‌زاری كرد، چونكه گازی له پاپا گرت.
كریستین و یانینج دایك و باوكی كارل كلابه‌رن كه منداڵێكی حه‌وت مانگی بچووكه، ئه‌و خێزانه خه‌ڵكی ڤاتیكانن و دانیشتووی وڵاتی ئه‌ڵمانیان، بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه بچووكه‌كه‌یان لای پاپای ڤاتیكان پیرۆز بكه‌ن، بۆ لای پاپای ڤاتیكان هاتن.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانه، منداڵه‌كه له‌گه‌ڵ بینینی پاپا تا توانی گازێكی له په‌نجه‌ی گرت، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه بوو كه ته‌مه‌نی ددان ده‌رهاتنیه‌تی و له‌م كاته‌دا هه‌رچی ده‌ستی كه‌وێت گازی لێ ده‌گرێت.
وێنه‌یه‌كی پاپا و منداڵه‌كه له‌م كاته‌دا له هه‌موو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه، به ته‌واوی له‌ناو خه‌ڵكدا بووه‌ته جێی قسه، هه‌ندێك به بێ ڕێزیكردن به‌رانبه‌ر ئه‌و قه‌شه مه‌زنه‌ی داده‌نێن، زۆرینه‌ی خه‌ڵكیش پێیان وایه كه ته‌نیا شتێكی پێكه‌نیناوییه، چونكه منداڵی ئه‌و ته‌مه‌نه هێشتا نه‌گه‌یشتووه به‌وه‌ی باش و خراپ له‌یه‌كتر جیا بكاته‌وه.
له وێنه‌كه‌شدا پاپا زۆر به دلێكی سافه‌وه بۆ منداڵه‌كه و كامێرای فۆتۆگرافه‌ر پێده‌كه‌نێت.