له هه‌واڵێكی پێگه‌ی
لایڤ تره‌یدینگ هاتووه، كۆمپانیای DNO نه‌رویجی بۆ نه‌وت و گاز، ڕاپۆرت و هه‌ژماری ساڵانه‌ی خۆی بۆ ساڵی 2017 بڵاو كرده‌وه، له ڕاپۆرته‌كه باس له زیادبوونی داهاته‌كه‌ی به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی ڕابردوو ده‌كات، هێمایش بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئه‌مساڵ كۆمپانیاكه 10 بیری نه‌وتی تر له كێڵگه‌ی تاوكێ و پیشخابوور لێ ده‌دات.
كۆمپانیاكه له ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی دا، ئاشكرای كردووه، كه داهاتی كۆمپانیاكه له ساڵی 2017 به‌رزبۆوه بۆ 347 ملیۆن دۆلار، به زیادبوونی 72% به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2016 دا، قازانجی سه‌رجه‌می داهاتی كۆمپانیاكه ده‌گاته 521 ملیۆن دۆلار.
كۆمپانیای DNO هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه به‌رده‌وامه له وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان له كێڵگه‌ی تاوكێ، له ساڵی 2017دا وه‌به‌رهێنانی كۆمپانیاكه له‌م كێڵگه‌یه گه‌یشته 105.500 به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژێكدا، به‌ڵام كێڵگه‌ی پیشخابوور كه له‌نزیكی یه‌كن، وه‌به‌رهێنانی نه‌وتی گه‌یشته 3.600 به‌رمیل له ڕۆژێكدا، كۆی وه‌به‌رهێنانی هه‌ردوو كێڵگه‌كه گه‌یشته 109.100 له ڕۆژێكدا
له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه، كۆمپانیاكه نیازی وایه وه‌به‌رهێنانی زیاتر له هه‌رێمی كوردستان بكات له‌و شوێنانه‌ی مۆڵه‌تی پێ دراوه له ساڵی 2018، كار ده‌كات بۆ لێدانی 10 بیره نه‌وتی تر له كێڵگه‌ی نه‌وتی تاوكێ و پیشخابوور.
كۆمپانیای DNO له ساڵی 1971 دامه‌زراوه، به‌شداره له بۆرسه‌ی ئۆسلۆ به كۆدی OL، ئه‌م كۆمپانیایه مۆڵه‌ت و پشكی له وه‌به‌رهێنانی وشكی و ئاوی هه‌یه له به‌ره‌وپێشبردن و وه‌به‌رهێنانی گاز و نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان و یه‌مه‌ن و عومان و ئیمارات و توونس و سۆماڵ، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین كۆمپانیای پتڕۆڵی ئیماراتی كار ده‌كان.
وشه/ په‌یام محه‌مه‌د