دانیشتووانی ده‌ڤه‌ری سۆران له خراپیی كوالێتی به‌نزین و گرانیی نرخه‌كه‌ی نیگه‌رانن، داوا له لایه‌نی پێوه‌ندیدار ده‌كه‌ن چاودێریی وردی به‌نزینخانه‌كان بكه‌ن، به‌ڵام لیژنه‌ی ئابووری سۆران ده‌ڵێت، "ناتوانین سزای ئه‌و به‌نزینخانه و بازرگانانه بده‌ن كه به‌نزینی خراپ ده‌فرۆشن".
نرخی به‌نزین و كوالیتییه‌كه‌ی له به‌نزینخانه‌كانی سۆران به هه‌ڕه‌مه‌كی دیاری كراوه و ئه‌مه‌ش سه‌ری له شوفێران شێواندووه و نازانن كامه به‌نزین باشه، هه‌ندێك له به‌نزینخانه‌كان ئه‌و هه‌له‌یان قۆستووه‌ته‌وه و به‌نزینی خراپ به ناوی سوپه‌ر ساغ ده‌كه‌نه‌وه.
نرخی به‌نزین له هه‌ندێك به‌نزینخانه‌ی سۆران، جۆری نورماڵ به 600 دینار، موحه‌سه‌ن به 675 دینار و به‌نزینی سوپه‌ریش به 775 دیناره. هاوكات له هه‌ندێك به‌نزینخانه‌ی تر به‌نزینی نۆرماڵ 700 دینار، موحه‌سه‌ن 800 و سوپه‌ر به 850 دیناره، نرخی به‌نزین و كوالێتی جۆره‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له هه‌موو به‌نزینخانه‌كانی سۆران وه‌ك یه‌ك نییه .
ئه‌یاس رزگار شوفێری تاكسی له سۆران، به"وشه"ی راگه‌یاند، له زۆربه‌ی به‌نزینخانه‌كانی سۆران، به‌نزین به ناوی سوپه‌ر به نرخێكی گرانتر ده‌فرۆشن له كاتێكدا به‌نزینه‌كه‌ش كوالێتییه‌كه‌ی خراپه و لایه‌نی پێوه‌ندیداریش لێی بێده‌نگه.
گوزه‌ران و باری ئابووری خه‌ڵك به‌هۆی ته‌نگژه‌ی دارایی باش نییه، بۆیه ئه‌و شوفێره ده‌ڵێت، ده‌بوو حكوومه‌ت لانی كه‌م نرخی به‌نزینی كه‌م بكردایه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر كه‌میشی ناكاته‌وه لانی كه‌م چاودێرییه‌كی توندی به‌نزینخانه‌كانی بكردایه بۆ ئه‌وه‌ی به‌نزینی خراپ نه‌فرۆشن كه دواجار زیانی دارایی به شوفێران ده‌گه‌یه‌نێت و ئۆتۆمبێله‌كانیان په‌ك ده‌خات. رۆژانه ده‌یان ئۆتۆمبێل به‌هۆی سووتانی فیول په‌مپ له سۆران تێك ده‌چن.
گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵ كه كرێكاری یه‌كێك له به‌نزینخانه‌كانی سۆرانه، بۆ "وشه" گوتی، له وێسته‌گه‌كانی سۆران كه‌س به كه‌س نییه، هیچ لیژنه‌یه‌كی چاودێری نییه سه‌رپێچكاران سزا بدات. ئه‌و دۆخه پاشاگه‌ردانییه. به بۆچوونی ئه‌و كرێكاره وای كردووه هه‌ر به‌نزینخانه‌یه‌ك به جۆرێك به‌نزین بفرۆشێت و هیچ كه‌سێك به‌نزینی باش و خراپ له یه‌كتر جیا نه‌كاته‌وه و ئه‌و دۆخه‌ش ته‌نانه‌ت كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و به‌نزینخانانه هه‌یه كه به ویژدانترن و به‌نزینی جۆری باش به شوفێران ده‌فرۆشن.
ئه‌و داوای له لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان كرد "بێنه سه‌ر خه‌ت و ره‌چاوی باری ئابووری خه‌ڵك بكه‌ن و چاودێری له‌سه‌ر به‌نزینخانه‌كان چڕ بكه‌نه‌وه" .
قه‌سیم برادۆستی له لیژنه‌ی ئابووری قایمقامیه‌تی سۆران، به"وشه"ی گوت، "وه‌ك لیژنه‌ی ئابووریی سۆران چه‌ندان به‌دواداچوونمان كردووه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی ئامێری پشكنین و دیاریكردنی جۆر و كوالێتی به‌نزین، نه‌مانتوانیوه رێوشوێن به‌رانبه‌ر ئه‌و كه‌سانه بگرینه به‌ر كه به نزینی خراپ به ناوی به‌نزینی باش به نرخێكی گران ده‌فرۆشن".
به گوته‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره، ته‌نیا وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ئامێری پشكنینی جۆریی به‌نزینیان هه‌یه، ئه‌وانیش له ماوه‌ی چه‌ند مانگێكدا جارێك سه‌ردانی به‌نزینخانه‌كان ده‌كه‌ن .
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و لیژنه‌یه سنوورداره و ته‌نیا ده‌توانێت سزای ئه‌و به‌نزینخانانه بده‌ن كه گرفتیان له عه‌دادی به‌نزین هه‌بێت و له ماوه‌ی رابردووش سزای دارایی‌یان به‌سه‌ر هه‌ندێك له‌و به‌نزینخانانه سه‌پاندووه.
هه‌ر به‌نزینخانه‌یه‌ك عه‌دادی ته‌واو نه‌بێت به بڕی 500 هه‌زار دینار تا پێنج ملیۆن دینار سزای بۆ دیاری كراوه. ئه‌گه‌ر كێشه‌ی عهدادهكه زۆر گه‌وره بێت، ئه‌وا به بڕیاری لیژنه به‌نزینخانه‌كه داده‌خرێت.
ئه‌م دیارده‌یه تایبه‌ت نییه به سۆران، به‌ڵكو له شاره‌كانی تریش هه‌مان به‌زمه و ئه‌وه‌ی له‌م به‌ینه‌دا سه‌ری بێ كڵاو ماوه‌ته‌وه، شوفێران و هاووڵاتییانن.
شارۆكه‌ی سۆران له رووی كارگێڕییه‌وه سه‌ربه پارێزگای هه‌ولێره، زیاتر له 200 هه‌زار كه‌س له‌و شارۆكه‌یه نیشته‌جێن، به‌پێی ئامارێكی نووسینگه‌ی گواستنه‌وه‌ی سۆران زیاتر له 400 تاكسی، هه‌روه‌ها 50 پاس و زیاتر له 70 هه‌زار ئۆتۆمبێل له جۆره‌كانی تر له‌م شارۆكه‌یه‌دا هه‌ن.
وشه/ سۆران- مورشید برادۆستی