هه‌موو ئه‌كته‌ر و هونه‌رمه‌نده‌كان له هه‌ڵمه‌تێكدا باسیان له هه‌وڵ و حاڵه‌ته‌كانی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ریان كرد، یه‌كێك له‌وانه‌ش جێنیفه‌ر لۆپیز بوو كه ئاشكرای كرد، ده‌رهێنه‌رێك داوای لێ كردووه خۆی ڕووت بكاته‌وه.
جێنیفه‌ر لۆپێز گۆرانیبێژی 48 ساڵی ئه‌مه‌ریكی، له دیمانه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕۆژی پێنجشه‌م ئاشكرای كرد، ده‌رهێنه‌رێك له هۆڵیوود داوای لێ كردووه خۆی بۆ ڕووت بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌م ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده ئه‌م هونه‌رمه‌نده نه‌یویست هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی ئه‌و ده‌رهێنه‌ره‌ی هۆڵیووده‌وه بدات، به‌ڵام زۆر به ڕوونی باسی له‌وه كرد كه بۆ یه‌كه‌م جار له ته‌مه‌نیدا داوای لێ كراوه ڕۆڵ له فیلمێكدا ببینێت، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌رهێنه‌ری ئه‌و فیلمه داوای خۆڕووتكردنه‌وه و بینینی جه‌سته‌ی لێ كردووه، ئه‌م ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وای كردووه ترسی له هۆڵیوود لێ بنیشێت و خه‌ونی بوون به ئه‌كته‌ری به ترسه‌وه به‌دی بێنێت.
جێنیفه‌ر باسی له‌وه‌ش كرد، كه ئه‌م حاڵه‌ته له سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتن و ناوبانگیدا بووه، زۆر ترساوه له‌و داوایه‌ی له لایه‌ن ده‌رهێنه‌ره‌كه‌وه لێی كراوه، بۆیه تا ئێسته زۆر به ترسه‌وه له فیلم‌دا به‌شداری ده‌كات.
له سه‌ره‌تای ساڵی 2017وه چه‌ندان هه‌ڵمه‌ت و كۆبوونه‌وه له پێناو نه‌هێشتن و ئاشكراكردنی ئه‌و ده‌ستدرێژییانه ئه‌نجام دراوه، كه تا ئێسته له‌ناو هۆڵیوود ڕوویان داوه، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ش تا دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی ئۆسكار به‌رده‌وام بوو، كه له لایه‌ن چه‌ند ناوێكی نهێنییه‌وه سكاڵا له‌سه‌ر "جۆن بایلی" سه‌رۆكی ئه‌كادیمیای ئۆسكار تۆمار كرا، چونكه چه‌ند جارێك ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ر چه‌ند ژنێكی هۆڵیوود.