محه‌مه‌د مه‌هدى جه‌واهیرى شاعیرى عێراقى له شیعرێكدا ده‌ڵێ، "مێژووى هزر پێمان ده‌ڵێ جگه له مه‌سیح، هه‌زارانى تر له خاچ دراون". كاتێك بیرمه‌ند له خاچ ده‌درێت، تۆمه‌ته‌كه‌ى چ ده‌بێت؟ له مێژووى عێراق و شام كۆمه‌ڵێك بیرمه‌ند و فه‌یله‌سووف له خاچ دراون یان له سێداره دراون، تۆمه‌ته‌كه‌شیان بێباوهڕیى "ئیلحاد" بووه.
هه‌فته‌ى رابردوو له شارى زیقارى باشوورى عێراق كه‌سێك به تۆمه‌تى ئیلحاد، له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پۆلیسه‌وه گیرا و پۆلیس رای گه‌یاندووه، كۆمه‌ڵێك كه‌سى تریش هه‌یه به هه‌مان تۆمه‌ت هێزه‌كانى پۆلیس به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێت. هه‌واڵى گرتنى ئه‌و كه‌سانه جێى سه‌رنجى راگه‌یاندنه‌كان بوو، ئه‌میش به چه‌ند هۆكارێك یه‌كه‌میان پێوه‌ندى به شاره‌كه خۆیه‌وه هه‌یه.
شارى ناسڕییه كه به فه‌رمى به زیقار ناسراوه، لانكه‌ى ده‌ركه‌وتنى زۆربه‌ى هزر و حزبه نوێیه‌كانى عێراقه، له‌وانه حزبى شیوعى و حزبى به‌عس، چه‌ندان هزر و ره‌وتى تر. هه‌رچه‌نده له هه‌ندێك ئاستدا ئه‌م شاره عه‌شایه‌رى و دواكه‌وتووه، به‌ڵام له‌ڕووى هونه‌رى و كولتوورییه‌وه كراوه و زۆر له كه‌سه بهناوبانكهگانى بوارى رۆشنبیرى له عێراق خه‌ڵكى ئه‌و شاره‌ن، جیا له هه‌موو ئه‌مانه‌ش خه‌ڵكى شاره‌كه یاخییه و له‌م ساڵانه‌ى دواییدا زۆرترین خۆپیشاندانیان له دژى حكوومه‌ته‌كانى عێراق ئه‌نجام داوه.
خاڵێكى تر پێوه‌ندى به تۆمه‌تى مولحیدبوون خۆیه‌وه هه‌یه، كاتێك كه‌سێك به تۆمه‌تى ئیلحاد ده‌گیرێت پرسیارى هه‌ر گرنگ ئه‌وه‌یه به چ یاسایه‌ك ده‌گیرێن؟
به‌ر له‌وه‌ى هه‌وڵ بدرێت وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره بدریته‌وه، له ژێر رۆشنایى شیعره‌كه‌ى جه‌واهیرى ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر دیارده‌یه‌كى مێژوویى، ئه‌وه‌ى له مێژوودا له عێراق و له شام به ئیلحاد تۆمه‌تبار كراون، دواى ساڵانێكى زۆر كه‌م خه‌ڵكه‌كه له كوشتن‌یان په‌شیمان بوونه‌ته‌وه، له‌وانه ئه‌بوعه‌لاى مهعرى، فه‌یله‌سووفى گه‌وره‌ى ئیسلام ئیبن عه‌ره‌بى، فه‌یله‌سووفى ئیشراق سوهره‌وه‌ردى، مهنسووڕى حه‌لاج، به‌شار بن برد، هه‌مان ئه‌وانه به تۆمه‌تى ئیلحاد له خاچ دراون و به‌ردباران كراون، كه‌چى دواتر به‌گه‌وره‌ترین فه‌یله‌سووف و ئاینناس دادنراون و ئێسته به ده‌یان جار كتێبه‌كانیان چاپ ده‌كرێنه‌وه.
ئیلحاد له چى هاتووه؟
وشه‌ى ئیلحاد له رووى زمانه‌وه له عه‌ره‌بى به واتاى لاربوون یان لادان دێت، له زمانى عه‌ره‌بى به‌ر له‌وه‌ى وشه‌كه به مه‌به‌ستى ئاینى له لایه‌ن ئیسلامه‌وه پێناسه بكرێته‌وه به ماناى نهپێكانى ئامانج هاتووه "ألحد السهم فی الهدف" واته "تیره‌كه ئامانجى نه‌پێكا" دواتر له‌لایه‌ن ئیسلامه‌وه پێناسه‌یه‌كى ئاینى بۆ كراوه، هه‌ر كه‌سێك باوه‌ڕى به‌خودا نه‌بێت ئه‌وا به "مولحید" داده‌نرێت.
چه‌ندان نووسه‌رى عه‌ره‌ب كتێبیان له‌سه‌ر "مێژووى ئیلحاد " نووسیوه و وه‌ك رێبازێكى هزرى سه‌یر ئیلحادیان كردووه، نه‌ك تاوان و كێشه‌ى ئاكار، به‌ڵام كاتێك كه‌سێك به تۆمه‌تى ئیلحادبوون كه‌سێك ده‌گیرێت، له لایه‌ن یاساوه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گرتنه‌كه‌ى ده‌كرێت؟ چونكه یه‌كێك له بنه‌ماكانى یاسا ئه‌وه‌یه "هیچ تاوان و سزایه‌ك نییه له ده‌ره‌وه‌ى تێكستى یاسایى بێت".
سایتى "غه‌د پرێس"ى عێراق دوێنێ هه‌مان پرسیارى كردووه و به‌دواداچوونى یاسایى بۆ ئه‌و كه‌سانه كردووه كه له هه‌فته‌ى رابردوو گیراون.
ناونیشانى هه‌واڵه‌كه‌ى سایته‌كه به‌مشێوه‌یه‌یه، "ئه‌و ماده یاسایییه چییه كه مولحیدهكانى زیقارى پێ ده‌گیرێت؟".
سایته‌كه سه‌رچاوه‌یه‌كى دادوه‌ریى له شارى زیقار وه‌رگرتووه كه ده‌ڵێ، "ئه‌و ماده‌یه‌ى كه له شارى زیقار مولحیدهكانى پێ ده‌گیرێت، ماده‌ى 372 یاساى سزادانى عێراقییه به ژماره 111ى ساڵى 1969" دواتر ئاماژه بۆ ده‌قى ماده یاسایییه‌كه ده‌كات و ده‌ڵێ، "سزاكه به‌ندكردنه بۆ ماوه‌یه‌ك كه له سێ ساڵ زیاتر نه‌بێت و یان پێ بژاردنى كه له 300 دینار زیاتر نه‌بێت، ئه‌مه‌ش سزاى كه‌سێكه كه به ئاشكرا تانه له یه‌كێك له تایفه ئاینییه‌كان بدات یانیش رق بۆ رێوڕهسێمكى ئاینى ده‌رببڕێت، یانیش كه‌سێك به ئه‌نقه‌ست پێشووى بخاته ناو رێوڕه‌سمى تایفه‌یه‌كى ئاینى و یان ئاهه‌نگ و بۆنه‌یه‌كى ئاینی، یان رێگرى بكات له ئه‌نجامدانى ئه‌و بۆنانه، یان شوێنێكى ئه‌نجامدانى بۆنه ئاینییه‌كان بشێوێنى و سووكایه‌تى به سیمبۆلێكى ئاینى بكات".
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجه ئه‌وه‌یه له دواى كه‌وتنى رژێمى به‌عس، رۆژانه زۆر به‌زه‌قى ئه‌و تێكسته یاسایییه پێشیل ده‌كرێت، هه‌ر هه‌فته‌ى له ماوه‌ى رابردووا هێرش كراوه‌ته سه‌ر كریستیانه‌كان و سابیئه‌كان، به پێى ئاماره‌كان مه‌سیحییه‌كان له عێراق به رێژه‌ى %85 كه‌میان كردووه، ئه‌وه جگه له ئێزیدییه‌كان له سه‌ده‌ى بیست و یه‌ك وه‌ك كه‌نیزه رفێنران.
شیعه و سوننه رۆژانه سووكایه‌تى به مه‌زه‌وى یه‌كتر ده‌كه‌ن، سه‌دان په‌یج و سایتیان هه‌یه كه وه‌ك رۆژنامه‌نووسان ئاماژه‌ى بۆ ده‌كه‌ن، ده‌كرێ هه‌موویان به‌م یاسایه‌ى سه‌ره‌وه سزا بدرێن، به‌ڵام ته‌نیا یه‌ك كه‌س به تۆمه‌تى "ئیلحاد" به‌م یاسایه گیراوه.