یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی هه‌یفا وه‌هبی كه له كلیپێكی گۆرانیدا بوو، بۆ جاری یه‌كه‌م دیمه‌نه‌كانی پشت كامێرای له لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری كلیپه‌كه‌وه بڵاو كرایه‌وه.
هه‌یفا وه‌هبی گۆرانیبێژ، نمایشكار و ئه‌كته‌ری لوبنانی، هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنییه‌وه ناوبانگێكی زۆری به جوانی و سه‌رنجڕاكێشییه‌كه‌یه‌وه په‌یدا كردووه، هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه هانی داوه ببێته گۆرانیبێژ و ده‌ست به كاری هونه‌ری بكات.
ره‌جا زه‌هر ده‌رهێنه‌ری گۆرانیی "یا میمه"ی عاسی حه‌لانی، چه‌ند ڤیدیۆیه‌كی كۆنی پشت كامێرای ئه‌و كلیپه‌ی بڵاو كرده‌وه كه هه‌یفا وه‌هبی بۆ یه‌كه‌م جار تێیدا ڕۆڵی بینیوه و به‌ناوبانگ بووه.
ئه‌م ڤیدیۆیانه به ماوه‌یه‌كی كورت بینه‌رێكی زۆریان هه‌بوو، ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ش ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه هه‌یفا هه‌ر له سه‌ره‌تای به‌شداریكردنی له هونه‌ردا چه‌ند لێهاتوو و سه‌رنجڕاكێش بووه.
كلیپی گۆرانییه‌كه:
هه‌یفا وه‌هبی (44 ساڵ)، سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی وه‌ك نمایشكار ده‌ركه‌وت و له ڕێكلامی چه‌ند كاڵایه‌كی بازرگانیشدا له تیڤییه‌كان ده‌بینرا، پێش ئه‌وه‌ی بچێته بواری هونه‌ر و وه‌ك گۆرانیبێژ ناو ده‌ربكات. ئه‌گه‌رچی هۆی سه‌ره‌كیی ناسراوییه‌كه‌ی به‌هۆی شۆخوشه‌نگییه‌وه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندان خه‌ڵاتی عه‌ره‌بی وه‌رگرتووه، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی ڕووی كرده بواری نواندن و له چه‌ند دراما و فیلمێكدا وه‌ك پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی ده‌ركه‌وت، به‌لای ڕه‌خنه‌گرانیشه‌وه زیاتر له‌م بواره‌دا سه‌ركه‌وتوو بووه.