وێنە.. هۆكاری سەركەوتنەكانی ئەم وەرزەی رۆناڵدۆ؟

:: PM:12:07:17/03/2018 ‌

كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لەم وەرزەدا تا ئێستا باشترین ئاستی پێشكەش كردووە بە تۆماركردنی 33 گۆڵ لە كۆی 34 یاریی لەسەرجەم پاڵەوانیەتییەكاندا.

بێگومان یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكانی سەركەوتنی رۆناڵدۆ لەم وەرزەدا بەهۆی ئەو كەشە ئارامەیە كە لەنێو خێزانەكەیدا بەڕێ دەكات بەهۆی بوونی 4 منداڵەكەی و جۆرجینا رۆدریگیزی خۆشەویستی.

رۆناڵدۆ هەركاتێك پشوویەكی كورتیشی لەلایەن زێنەدین زێدانی راهێنەری یانەی ریال مەدریدەوە پێ بدرێ ئارەزووەكەی دەهێنێتە دی كە ئەویش گەشتكردنە، دوایین گەشتیشی هەفتەی رابردوو بوو لەگەڵ جۆرجینا كە چووبووە نێو چیا بەفرینەكان پارزەوینی ئەوروپا.

رۆناڵدۆ دوای ئەنجامدانی گەشتەكەی لەگەڵ یاریزانانی یانەی ریال مەدرید ئامادەیە بۆ یارییەكەی سبەی یەكشەم لە گەڕی 29ی خولی ئیسپانیا بەرامبەر یانەی گیڕۆنا.
















وشە - ئامانج ئه‌كره‌م