ئینێستا بڕیاری جێهێشتنی بەرشەلۆنەی داوە

:: PM:12:19:17/03/2018 ‌

راپۆرتە وەرزشییەكان دەری دەخەن یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئامادەكاری تەواوی كردووە بۆ ئەوەی لە كۆتایی ئەم وەرزەدا هەواڵی رۆیشتنی ئەندرێس ئینێستای كاپتن و ئەستێرە هێڵی ناوەڕاستی یانەكەی رابگەیەنێ.

رۆژنامەی (سپۆڕت)ی كەتەلۆنی بڵاوی كردەوە: بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە بۆیان روون بووەتەوە كە ئەم وەرزە كۆتا وەرزی یاریكردنی ئینێستا دەبێت لە ریزی تیپەكەیاندا هەرچەندە ماوەیەك پێش ئێستا گرێبەستێكی بێ كۆتایی لەگەڵیان ئیمزا كرد.

رۆژنامەكە ئاشكراشی كرد: ئینێستا بڕیاریداوە لە كۆتایی ئەم وەرزەدا روو لە خولی تۆپی پێی چین بكات دوای ئەوەی بەفەرمی داوایەكی گرانبەهای لە یەكێك لە یانەكانی خولەكە پێ گەیشتووە.

سەرچاوەكە جەختیشی كردەوە كە ئێستا لە یەكێك لە یانە چینییەكان داوایەكی فەرمی بە مووچەی هەفتانەی 600 هەزار پاوەن پێ گەیشتووە و بەمەش دەبێتە خاوەن زۆرترین مووچە لە مێژووی تۆپی پێدا.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م