هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لەم مانگەدا بەرامبەر ئیسپانیا و بەڕازیل یاری دەكات

:: PM:12:36:17/03/2018 ‌

لەم مانگەدا هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكانی بۆ یارییەكانی مۆندیالی 2018ی رووسیا، دوو یاریی هەڤاڵینی لەگەڵ هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و بەڕازیل ئەنجام دەدات.

لای خۆیەوە یواكیم لۆفی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ئاشكرای كرد، 26 یاریزانی وڵاتەكەی بانگهێشتكردووە بۆ یارییەكەی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیسپانیا و بەڕازیل كە بڕیارە لە رۆژانی 23 و 27ی ئەم مانگە بێتە ئەنجامدان.

لۆف بۆ پێكهاتەی هەڵبژاردەكەی هەریەك لە ئەستێرەكانی وڵاتەكەی ماریۆ گۆمێز و مەسعوود ئۆزێل و لیرۆی سانی بانگهێشتكردووە، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە هیچ یاریزانێكی یانەی بڕووسیا دۆرتمۆند بانگهێشت نەكردووە كە ئەوانیش برێتین لە ماركۆ رۆیس، ماریۆ گۆتز و ئەندرێ شۆرلێ.

ئەو 26 یاریزانەی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بۆ دوو یاریییەكە بانگهێشتی كردوون برێتین لە:-

گۆڵپارێز: كیڤن تراپ، بێرند لینۆ و مارك تیر شتیگن

بەرگری: جۆناس هیكتۆر، ماتیاس گینتەر، مارفین پلاتانهاردت، ماتس هۆمێڵز، ئەنتۆنیۆ رۆدریگەر، گیرۆم بواتینگ، جۆشۆ كیمیچ و نیكلاس شۆلێ.

ناوەڕاست: سامی خزێڕە، جولیان دراكسلەر، تۆنی كڕووس، مەسعوود ئۆزێل، ئێمری جان، سیباستیان رۆدی، لیرۆی سانی، جولیان براندت، ئیلكای گۆندۆگان و لیۆن جۆریتسكا.

هێرشبەر: تیمۆ ڤێرنەر، تۆماس موولەر، لارس شتیندەل، ماریۆ گۆمێز و ساندرۆ ڤاگنەر

هەڵبژاردەی ئەڵمانیای پاڵەوانی مۆندیالی 2014ی بەڕازیل، لە مۆندیالی ئەمساڵی رووسیادا لە كۆمەڵەی شەشەم لەگەڵ هەڵبژاردەكانی سوێد، كۆریای باشوور و مەكسیك یاری دەكات.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م