زۆر له دایكان كێشه‌ی دره‌نگ خه‌وتنی منداڵه‌كانیان هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌مه زۆرجار ده‌یانگه‌یه‌نێته بێتاقه‌تی و توندوتیژیكردن به‌رانبه‌ر منداڵه‌كانیان، هه‌رچی ده‌كه‌ن ناتوانن زوو بیانخه‌وێنن.
خه‌وتن یه‌كێكه له گرنگترین كرداره‌كانی ڕۆژ كه وا ده‌كات مێشك و جه‌سته ئارام بێت، هه‌روه‌ها هه‌موو كرداره‌كانی سوڕی خوێن و چالاكییه‌كانی ده‌مار له جه‌سته‌ی گه‌وره و بچو‌وكدا چالاك و ڕێك بكات.
خه‌وتن بۆ هه‌موو ته‌مه‌نێك كاتی گونجاو و پێویستی هه‌یه، زانایان ده‌ڵێن منداڵی خوار یه‌ك ساڵ، پێویسته له شه‌و و ڕۆژێكدا 15 سه‌عات بخه‌وێت، ئه‌گه‌ریش ته‌مه‌نی گه‌یشته سێ ساڵ ده‌بێت 14 سه‌عات بخه‌وێت، منداڵی سێ بۆ شه‌ش ساڵانیش 12 سه‌عات بخه‌ون، هه‌روه‌ها منداڵی له شه‌ش ساڵ گه‌وره‌تر ده‌بێت ڕۆژی 10 سه‌عات بخه‌وێت.
خه‌وتنی ته‌واو بۆ منداڵ، وه‌ك خۆراك و هه‌ناسه‌دان گرنه، هه‌ر ئه‌مه‌شه وای كردووه دایكان خه‌مێكی زۆر بخۆن كه منداڵه‌كه‌یان ناخه‌وێت، جا له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت ئه‌م ڕێیانه بگرنه به‌ر تا به ئاسانترین شێوه منداڵه‌كه‌یان بخه‌وێنن:
_ زوو بخه‌وه، واته هه‌ر له كاتێكی زووه‌وه ماڵ تاریك بكه و خۆت وا ده‌ر بخه كه ده‌خه‌ویت، تا منداڵه‌كه‌شت هه‌ست به كاتی خه‌وتن بكات و ناچار بێت بخه‌وێت.
_ جلی خه‌وی له‌به‌ر بكه، ددانی بشۆ و ئه‌و چیرۆكانی بۆ بخوێنه‌وه كه بۆ پێش خه‌وتن گونجاون، بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت كاتی خه‌وتنی هاتووه.
_ موزیكێكی ئارامی بۆ داگیرسێنه، تا ورده ورده مه‌شكی هێور بێته‌وه و خه‌وی لێ بكه‌وێت.
_ خواردنی شیرینی له شه‌ودا مه‌یده‌رێ، چونكه شیرینییه‌كان به‌وه ناسراون كه ده‌بنه هۆی خه‌وزڕان.
_ مه‌هێڵه مۆبایل و ئایپاد له پێش خه‌وتن به‌كار بێنێت، چونكه مێشكی چالاك ده‌كات و ڕێ له خه‌وتنی ده‌گرێت.
_ كووپێك شیری پێ بده، بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ی خاو بێته‌وه و تاقه‌تی هیچ چالاكییه‌كی نه‌مێنێت و حه‌ز له خه‌و بكات.