توێژینەوەیەكی ژاپۆنی: ڤیتامین D دژە شێرپەنجەیە

:: PM:01:14:17/03/2018 ‌

توێژینەوەیەكی ژاپۆنی لە ڕێكەوتی 8ی مارس/ئاداری 2018 ڕاستیەكی گرنگ دەخەنە بەردەستی پزیشكان و زانستخوازان لەبارەی كاریگەری ڤیتامین D وەكو هۆكاری دژە شێرپەنجە، بە تایبەت كاریگەری لەسەر شێرپەنجەی جگەر.

ڤیتامین Dكە بە ڤیتامینی تیشكی رۆژ دەناسرێت بەوەی كە لە تیشكی رۆژەوە سەرچاوە دەگرێت كاتێك بەر پێستی مرۆڤ دەكەوێت و جەستە دروستی دەكات بۆ پڕكردنەوەی پێویستیەكانی لە ڤیتامین D، هاوكات هەندێك خواردەمەنی هاوشێوەی هێلكە و ماسی و بەروبومی دانەوێڵە كە بە سەرچاوەی سروشتی گرنگی ڤیتامین Dدادەندرێن.

توێژینەوە زانستییەكان باس لە هەبوونی پێوەندی ڕێژەی بەرزی ڤیتامین D و كەمی ئاستەكانی تووشبون بە شێرپەنجە دەكەن بە تایبەت شێرپەنجەی جۆرەكانی كۆئەندامی هەرس و جگەر و سییەكان.

لە توێژینەوە ژاپۆنیەكە نزیكەی 33 هەزار پیاو و ئافرەتی تێدا  وەك نموونە وەرگیراوە، لە نێوان تەمەنكانی 40 بۆ 69 ساڵا بە مەبەستی دەرخستنی كاریگەری ڕێژە جیاوازەكانی ڤیتامین D لەسەر ئەگەرەكانی تووشبون بە شێرپەنجە. بەجۆرێك كە بەشداربووان بۆ چوار ئاست دابەشكران لە كەمترین بۆ بەرزترین ئاستی ڤیتامین D لە دوای ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی لە نموونەی خوێندا بۆ هەر بەشداروبوێك.

ئەنجامەكانی توێژینەوە زانستییەكە ئەوەی سەلماند كە ڕێژەی بەرزی ڤیتامین D كاریگەری ڕاستەوخۆی هەبووە لەسەر كەمی تووشبون بە شێرپەنجەی جگەر بە ڕێژەی (30-50%)، كە بە ئاستێكی بەرز دەخەمڵێندرێت لە كەمكردنەوەی تووشبون بە شێرپەنجە، تەنیا لە ڕێگەی هەبوونی ڤیتامین Dپێویست لە جەستەدا.


د.تۆڵە فرج / هەولێر
* سەرچاوە (ماڵپەڕی زانیاری تەندروستیWebMD)



وشە - باز ئه‌حمه‌د