رۆژنامه‌كانى كه‌نداو، نهێنیى سه‌ردانێكى محه‌مه‌د بن سه‌لمانى جێنیشنى سعوودیه بۆ عێراق ئاشكرا ده‌كه‌ن، كه بڕیاره له كۆتای ئه‌م مانگه ئه‌نجامى بدات.
چه‌ند سایتێكى عه‌ره‌بى به تایبه‌تى رۆژنامه‌كانى كه‌نداو له‌وانه "خه‌لیج ئۆلاین" باسیان له گرنگى سه‌ردانه‌كه‌ى محه‌مه‌د بن سه‌لمانى جێنشینى شاى سعوودیه كردووه و یه‌كێك له دیارترین نهێنییه‌كانیان ئاشكرا كردووه.
وه‌ك به‌رپرسانى عێراق بۆ سایته‌كه‌یان ئاشكرا كردووه، بن سه‌لمان دواى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ به‌غدا بڕیاره سه‌ردانى نه‌جه‌ف بكات، ئه‌مه‌ش بۆ ره‌واندنه‌وه‌ى تایفه‌گه‌رییه كه زیاتر له 100 ساڵه له عێراق په‌ره‌ى سه‌ندووه و به هه‌زاران خه‌ڵكى كردووه‌ته قوربانى.
وه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرێت محه‌مه‌د بن سه‌لمان له كۆتای مانگى ئادار یان له سه‌ره‌تاى نیسان، سه‌ردانى عێراق بكات و وێڕاى دیدارى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق سه‌ردانى نه‌جه‌فیش بكات كه به پیرۆزترین شوێنى شیعه‌كان داده‌نرێت.
به‌پێى ئه‌و ستراتیجییه نوێیه‌ى كه له رۆژنامه‌كان باسى لێوه ده‌كرێت، ئامانجى سه‌ره‌كیى سعوودیه دوورخستنه‌وه‌ى عێراقه له هه‌ژموونى ئێران و نه‌هێشتنى تایفه‌گه‌ریى نێوان شیعه و سوننه‌یه.
له ساڵى 2006 مه‌زارگه‌ى عه‌سكه‌رى له سامه‌ڕا ته‌قێنرایه‌وه كه شوێنێكى پیرۆزه به‌لاى شیعه‌كانه‌وه، له‌م مێژووه‌وه به هه‌زاران شیعه و سوننه یه‌كتر ده‌كوژن و تایفه‌گه‌رى پرۆسه‌ى عێراقى به‌ته‌واوه‌تى ئیفلیج كردووه و ده‌سه‌ڵاتى ئێرانیشى به‌سه‌ر عێراق سه‌پاندووه.