بۆ ئەوانەی حەزیان بە منداڵی جمكە

:: PM:02:39:17/03/2018 ‌

دووگیانی ئەزموونێكی گرنگە بۆ هەموو خانمێك كە دەیانەویت ببن بە دایك، هەبوونی منداڵی دووانە یان جمك خۆشییەكی تایبەتی دەبەخشێت بە دایك. بوونی منداڵی دووانە كردارێكی بۆماوەییە، بەڵام لە گەڵ ئەوەشدا چەندان ڕێگەی سرووشتی هەن بۆ دروستبوونی منداڵی جمك.كە لەلایەن چەندان پزیشكەوە بەكاردەهێنرێن، لێرەدا ڕێگەیەكی ئاسان دەخەینە ڕوو بۆ دروستبوونی منداڵی جمك.

دروستبوونی دووانەی سروشتی:
زۆربەی دووانەكان لەیەكچوون، واتە كاتێك دوو هێلكە لە لایەن هێلكەدانەوە بەرەڵا دەكرێت لە هێلكۆكە دەردەچن ئەمەش دوو منداڵی لەیەك نەچوو دروست دەكات، بەڵام لە هەندێك حاڵەتدا یەك هێلكە دەردەچێت و دەپیتێنرێت بەمەش دووانەی لەیەكچوو دروست دەبێت.

چۆن هەلی دروستبوونی منداڵی جمك زیاتر دەكەیت
زۆر ڕێگە هەن كە بەشێوەیەكی سروشتی هەلی دروستبوونی منداڵی جمك زیاد دەكەن، هەرچەندە هەندێك دروستبوونی منداڵی جمك بۆ هۆكاری بۆماوەیی دەگەڕێننەوە، هەروەها تەمەن رۆڵێكی گرنگ دەبینێت لە منداڵی جمكدا. ئافرەتانی ئەمەریكی و ئەفریقی زیاتر منداڵی دووانەیان دەبێت، بەپێی نوێترین تاقیكردنەوەی پزیشكی BMI كە دەڵێت زیاتر لە 30 ڕێگە هەن، هەلی دروستبوونی منداڵی جمك زیاد دەكەن.

ئەو ئافرەتانەی كە تەمەنیان زۆرە و دووگیان دەبن هەلی دروستبوونی منداڵی جمكیان زیاترە، بەڵام مەترسی لەبارچوونیانیش زۆرتر دەبێ لەو ئافرەتانەی بە تەمەنێكی كەمترەوە دووگیان دەبن. بەپێی شارەزایانی خۆراك، زۆر خواردنی بەرهەمی شیرەمەنی و بەكارهێنانی پەتاتەی شیرین هەلی دروستبوونی منداڵی جمك زیاتر دەكات.

گوندێك لە نایجیریا بەرزترین ڕێژەی منداڵی جمكی تێدایە لە جیهاندا، زانایان ئەم ڕێژە زۆرە بۆ بوونی ئەو پێكهاتە گرنگە دەگەڕێننەوە كە لە پەتاتەی شیرینی كێویدا هەیە، ئەم پێكهاتەیە  هانی هێلكەدان دەدات كە قەبارەی هێلكە گەورە بكات لەماوەی دەرچوونی هێلكە لە هێلكەدانەوە بەمەش هەلی دروستبوونی منداڵی جمك زیاتر دەكات.

بەگوێرەی یەكێك لە توێژینەوەكان، ئەو ئافرەتانەی كە شیر دەدەن و هەوڵی رێگری لە سكپڕبوون دەكەن بە بەكارهێنانی حەبی رێگری لە سكپربوون رێژەی لەدایكبوونی منداڵی جمكیان نۆ جار زیاترە لەچاو ئەو ئافرەتانەی كە ئەم حەبە بەكارناهێنن، چونكە ئەم حەبە پێی دەگوترێت حەبی كۆنترۆڵكردنی لەدایك بوون هاوسەنگی هۆرمۆنەكان بەشێوەیەكی سروشتی لە لەشدا دەپچرێنێت. هەر كات وازت هێنا لە بەكارهێنانیان لەش بڕێكی زۆر هۆرمۆن بەرهەم دەهێنێت، ئەگەری دروستبوونی دووانە زۆر زیاتر دەبێت.



وشە - ئاوات ئازاد