له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی نوێ‌دا، بێگومان هه‌موو ژنێك ناو ماڵه‌كه‌ی زۆر به وردی پاك ده‌كاته‌وه، به شێوازێكی پاكوخاوێن پێشوازیی وه‌رزی نوێ ده‌كات.
له‌گه‌ڵ پاككردنه‌وه‌كانتدا، پێویسته له‌سه‌رت گرنگییه‌كی باش به‌م شتانه بده‌یت، پاش ئه‌وه‌ی وه‌رزی به‌هار بێت، بۆ به‌كارهێنان له وه‌رزی نوێ‌دا ئاماده‌ی بكه.
_ جێ و نوێنی خه‌وتن: پێوسته له‌سه‌رت جێی خه‌وتنه‌كه‌ت به پێی وه‌رزه‌كه بگۆڕیت، به‌تانی و پێداویستییه زستانه‌كان پێش هه‌ڵگرتن بشۆیت، هه‌روه‌ها به‌رگی نوێش له پاش به‌كارهێنان به جوانترین شێوه پاك بكه‌یته‌وه.
_ فه‌رش: مه‌رج نییه له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزدا فه‌رشه‌كه‌ت بشۆیت، چونكه فه‌رش و كومبار وا دروست بوون كه به زۆر شووشتن تێك ده‌چن و كۆن ده‌بن، به‌ڵام باشتر وایه پێش وه‌رزی نوێ به فڵچه و ده‌رمانی تایبه‌ت بیسڕیت و نوێی بكه‌یته‌وه.
_ كه‌نتۆر: باشتره كه‌نتۆره‌كه‌ت باش بسڕیت و خاوێنی بكه‌یته‌وه، ئینجا جلی وه‌رزی نوێی بۆ بهێنیت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌رزه تازه‌كه‌تدا ناو كه‌نتۆر و جێیه‌كی پاك ده‌ست پێ بكه‌یته‌وه.
_ دیوار: ئه‌گه‌ر دیواره‌كانت كاشییه، باشتره بیانشۆیت و بریقه‌یان پێ ببه‌خشیویت، ئه‌گه‌ر شتی تره ده‌توانیت به ده‌رمان و په‌ڕۆی تایبه‌ت بیسڕیت و له پیسیی جێده‌ست و شوێنی جاڵجاڵۆكه بیپارێزیت.