رێكخه‌رانى دیدارى سینه‌ما له دیدارى ژنان، ده‌ڵێن دیداره‌كه هانده‌رێكى باش بووه بۆ به‌شداربووه گه‌نجه‌كان، بۆیه كچانى به‌شداربوو به‌ڵێنى كۆمه‌ڵێك كارى نوێیان داوه.
رۆژى 12 – 13 ئه‌م مانگه له هه‌ولێر دیدارى سینه‌ما له دیدارى ژنان به‌ڕێوه ده‌چوو، سه‌رپه‌رشتیار و به‌شداربووانى دیداره‌كه به سه‌ركه‌وتوو وه‌سف ده‌كه‌ن.
پشتیوان عه‌بدوڵا كه یه‌كێك بوو له رێكخرانى دیداره‌كه له لێدوانێكى بۆ "وشه" گوتى، "ئه‌و دیداره هانده‌رێك بوو بۆ گه‌نجانى كچ له بوارى سینه‌مادا، بۆ نموونه كاتێك خه‌ڵاتى یه‌كه‌م به كاردینا هێمن درا بۆ ده‌رهێنانى باشترین فیلم، ئه‌وا بڕیارى دا كار بۆ فیلمى دووه‌م بكات، جیا له‌ویش دڵنیا كامووسى ئه‌كته‌ر بڕیارى داوه بۆ یه‌كه‌مجار كار له‌سه‌ر ده‌رهێنانى فیلمێكى كوردی بكات".
پشتیوان دووپاتى ده‌كاته‌وه كه رێكخستنى دیداره‌كه به شێوه‌یه‌كى گشتى هانده‌ر بووه بۆ ژنانى سینه‌ماكار كه به‌شدار بوون له دیداره‌كه، له كۆتاكه‌یدا كۆمه‌ڵێك خه‌ڵات به‌سه‌ر باشترین ئه‌كته‌ر و باشترین ده‌رهێنه‌ر و باشترین سیناریست و باشترین ئه‌ندامى هه‌ڵسه‌نگاندنى فیلمه‌كان دابه‌ش كراوه.