كۆمپانیای ئینفینیتی كه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل، بۆ ساڵی 2018 نوێترین به‌رهه‌می خۆی خسته بازاڕه‌كانه‌وه كه ئه‌ویش جۆرێكی نوێیه له ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت.
به‌پێی هه‌واڵیك كه له ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای ئینفینیتی ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای ئینفینیتی له ساڵی 2018 دا ئۆتۆمبێلێكی نوێی جۆری"Q50" ی دروست كرد، كه بووه‌ته جێی سه‌رنجی كڕیارانی ئینفینیتی مۆدێل نوێ، ئه‌م كۆمپانیایه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به شێوازێكی زۆر سه‌رنجڕاكێشانه دیزاین كردووه كه بووه‌ته جێی سه‌رنجی كڕیاران.
له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌یه و به شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه دروست كراوه و دیزاینێكی جوانیان بۆ داناوه، جگه له‌وه‌یش ئه‌م ئۆتۆمبێله هێزێكی زۆری هه‌یه و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره كه هێزه‌كانی ده‌گاته هێزی 400 ئه‌سپ و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 3.5 لیترییه و شه‌ش پستۆنه.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌شی روون كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن حه‌وت گێڕه و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه، به شێوازێكی به‌هێز دروست كراوه به دیزاینێكی جیاوازه‌وه. هه‌روه‌ها له‌باره‌ی نرخه‌كه‌شی كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله ده‌گاته 34 هه‌زار و 200 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.