پێیوایە دوو یانە دەگەنە یاریی كۆتای خولی پاڵەوانانی ئەوروپا

:: PM:03:12:17/03/2018 ‌

كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری پێشووی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی هەردوو گەورە یانەی ئیسپانی ریال مەدرید و بەرشەلۆنەی بۆ یاریی كۆتایی ئەم وەرزەی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا پاڵاوت.

ئەنچیلۆتی بۆ رۆژنامەی (لا گازێتا دیلۆ سپۆڕت)ی ئیتاڵی رایگەیاند: پێموایە هەردوو یانەی ریال مەدرید و بەرشەلۆنە دەگەنە یاریی كۆتای خولی پاڵەوانانی ئەوروپا ئەویش بەهۆی بوونی هەردوو ئەستێرە كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی.

ئەنچیلۆتی هەروەها رایگەیاند: ئێستا ئاستی یاریكردنی هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ریال مەدرید وەك یەكە هەرچەندە لە خولی ئیسپانیا یانەكەی یەكەم بە 15 خاڵ لە پێشەوەیە.

راهێنەرەكەی پێشووی یانەی بایرن میونشن راشی گەیاند: ریال مەدرید و بەرشەلۆنە بەهۆی بوونی چەندان ئەستێرە لە ریزیاندا لەسەرووی هەمووشیانەوە رۆناڵدۆ و میسی دەگەنە یاریی كۆتای ئەم وەرزەی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا.

ئەنچیلۆتی جەختیشی كردەوە كە یانەكانی ریال مەدرید و بەرشەلۆنە لە قۆناغی 8ی خولەكەدا بە ئاسانی بەربەستی هەردوو یانەی ئیتاڵی یۆڤانتۆس و رۆما دەبڕن.

تەئكیدیشی كردەوە كە یانەی یۆڤانتۆس هەلی زیاتری لە سەركەوتن بەرامبەر رۆما زیاترە، لە هەمان كاتیشدا هەردوو یانەكە تەنیا ئەگەر بە چەنس ئەگینا بەهیچ شێوەیەك ناتوانن بەربەستی یانەكانی ریال مەدرید و بەرشەلۆنە تێپەڕێنن.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م