له‌سه‌ر لێدوانی حاجی كاروان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به تیرۆركردنی دكتۆر هۆشیار، ئاسایشی هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه و قسه‌كانی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م، به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى ئاسایشى هه‌ولێر له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كى بۆ "وشه" نێردراوه، ڕای ده‌گه‌یه‌نێ له‌و كاته‌ى ده‌زگه‌كانى ئاسایش و پۆلیس سه‌رقاڵى لێكۆڵینه‌وه‌ن له ڕووداوى شه‌هیدكردنى مامۆستاى ئاینى، هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن لێدوانى بێ بنه‌ما ده‌ده‌ن كه دووره له ڕاستى و خزمه‌ت به‌ڕێوه‌چوونى پڕۆسه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كه ناكات، به‌ڵكوو به هه‌وڵ و به لاڕێدابردنى ڕه‌وتى لێكۆڵینه‌وه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت.
له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ى ئاسایش هاتووه: لەم نێوانەدا لێدوانی "حاجی کاروان" بۆ یه‌كێك له ده‌زگه میدیاییه‌كان، جێگەی سەرسووڕمانە کە باس لەوە دەکات مامۆستا ھوشیار ھەفتەیەک بەر لە شەھیدبونی، له‌لایه‌ن ئاسایشی ھەولێره‌وه بانگھێشت کراوە، ئەم لێدوانەی ناوبراو تەواو دووره لە راستییە و ھیچ بنەمایەکی نییە، بەداخەوە کە ناوبراو بێ پشتڕاستکردنەوە، ئەو لێدوانەی داوە.
له كۆتای ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه هاتووه " بۆ ھەموو لایەکی روون دەکەینەوە کە مامۆستای شەھید، کەسێک بووە کە ھەردەم ھاوکار و نزیکی بنکەکانی ئاسایشی نزیک لە شوێنی نیشتەجێبوونی بووە و کەسێکی بێ کێشە بووه و جێگەی رێزی ھەموو دامودەزگه‌کان بووە.
دكتۆر هوشیار ئیسماعیل لەساڵی 1976 لەدایك بووەو لەساڵی 1999 ئیجازەی عیلمی وەرگرتووە و لە ساڵی 2003 كۆلێژی تەواو كردووەو لەساڵی 2007 ماستەری لەتەفسیر وەرگرتووەو لەساڵی 2013ش پلەی دكتۆرای لەتەفسیر وەرگرتووە. ماوەی 13ساڵ گوتاربێژ بووە لە گوندی بێستانەو دواتریش لە مزگەوتی خدر سوارە بۆ ماوەی 10 ساڵ و تا "تیرۆركردنیشی" لەمزگەوتی عومەر بندیان بووە، لە کەناڵی سپیدەی یەکگرتووی ئیسلامی بەرنامەی ئاینی هەبووە.