فڕه‌نسا له هه‌وڵدایه بۆ گرتنی كچی شای سعوودیه شازاده حه‌سه بنت سه‌لمان كه ده‌كاته خوشكی محه‌مه‌د بن سه‌لمانی جێنشینی پاشای سعوودیه، هۆكاری گرتنه‌كه‌یشی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانی هێرشكراوه‌ته سه‌ر كرێكارێكی ئه‌و شوقه‌یه‌ی شازاده تێیدا ماوه‌ته‌وه.
له هه‌واڵێكی تۆڕی "
بی بی سی" هاتووه، دادوه‌رێكی فڕه‌نسا بڕیاری گرتنی حه‌سه بنت سه‌لمان كچی شای سعوودیه ده‌ركردووه، به تاوانی لێدانی كرێكارێكی شوقه‌كه‌ی به فه‌رمانی شازاده له‌لایه‌ن پاسه‌وانه تایبه‌تییه‌كه‌ی له شه‌قامی فۆش له پاریس.
به‌گوێره‌ی میدیا فه‌ڕه‌نسییه‌كان، كرێكاره‌كه وێنه‌ی ژووره‌كه‌ی شازاده حهسهی گرتووه كه كاری لێ ده‌كرد و پاشان ویستوویه‌تی بیفرۆشێته‌وه.
ئاژانسه‌كانی فڕه‌نس پرێس بڵاویان كردووه‌ته‌وه، پاسه‌وانی تایبه‌تی شازاده تۆمه‌تبار كراوه به لێدانی كرێكاره‌كه و هه‌ڵواسینی و ناچار كراوه كه قاچی شازاده ماچ بكات و دوای چه‌ند سه‌عاتێك ئازادیان كردووه كه له ساڵی 2016 ڕووداوه‌كه رووی داوه.
شازاده حه‌سه، خوشكی محه‌مه‌د بن سه‌لمانه، له دوای ڕووداوه‌كه پاریسی به جێ هێشتووه، به‌ڵام دادگای فڕه‌نسا كه‌یسه‌كه‌ی هه‌ڵداوه‌ته‌وه و داوای گرتنی كردووه.
وشه/ په‌یام محه‌مه‌د