چۆن به‌ توێكڵی لیمۆ پێستت وه‌ك به‌فر سپی ده‌كه‌یته‌وه‌؟

:: PM:03:32:17/03/2018 ‌
لیمۆ گەنجینەیەكی گەورەی ڤیتامین Cیە، بەشێوەیەكی كاریگەر یارمەتی گەشانەوەی پێست دەدات، بەڵام زیاترین سوودی لە توێكڵەكەیدایە بەتایبەتی بۆ پێست، لە دوای بەكارهێنانی لیمۆ پێویستە توێكڵەكی لێ بكرێتەوە و بۆ پێست بەكاربهێنرێت، چونكە پێست جوان دەكات، توێكڵی لیمۆكان لەبەر خۆر وشك بكەوە دواتر بیهاڕە و هاڕاوەكەی ڕۆژانە بەكاربهێنە.

سوودەكانی بەكارهێنانی توێكڵی لیمۆ:

یەكەم :بەكارهێنانی بۆ پێست
بۆ ماسكی پێست، ئاوی لیمۆ لەگەڵ توێكڵی لیمۆ بڕێكی زۆر ڤیتامین C تێدایە، كە تایبەتمەندی سپیكردنەوەیان هەیە، ئەگەر بتەوێت پێستت رووناك ببێتەوە ئەوا ئەم ماسكە بەكار بهێنە، كەوچكێك ئاوی لیمۆ و هاڕاوەی توێكڵی لیمۆ و هەنگوین لە دەفرێكدا تێكەڵ بكە و  بەباشی تێكی بدە تا دەبێت بە ماسكێكی گونجاو،  پاشان ئەم ماسكە بۆ مل و پێستی دەموچاوت بەكاربهێنە بۆ ماوەی 20 خولەك بەجێی بهێڵە،  دواتر بەئاوی شلەتێن بیشۆ.

دووەم: بەكارهێنانی لیمۆ بۆ بەهێزبوونی نینۆكەكان
ئەگەر بەدوای بەهێزكەرێكی سروشتیدا دەگەرێت بۆ بەهێز بوون و ڕەقبوونی نینۆكەكانت و دووركەوتنەوە لە شكانیان، ئەوا لیمۆ بەكاربهێنە، چونكە چارەسەرێكی سروشتی خێرایە بۆ بەهێزبوونی نینۆكەكان، چەند دڵۆپێك ئاوی لیمۆ بهێنە و نینۆكەكانتی پێ‌ تەڕ بكە.
ئنجا نینۆكەكانت بخشێنە بە توێكڵی لیمۆكەدا چەند جارێك ئەم كارە دووبارە بكەرەوە.تا هەست بە بەهێز بوونی نینۆكەكانت دەكەیت.



وشە - ئاوات ئازاد